ئاکار نەجم
جه‌سیكا چاستین « Jessica Chastain « ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی، یه‌كێكه له‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ناودارانه‌ی جیهانی سینه‌ما كه به رۆڵه‌كانی توانی جێگایه‌كی به‌رز له جیهانی سینه‌ما بۆ خۆی بگرێ. ئه‌م خانمه به‌له‌باریكه ساڵی 2008 بۆ یه‌كه‌م جار له فیلمی جولیندا رۆڵی بینیوه، لێره‌وه به‌ره‌و لووتكه‌ی ناوبانگ هه‌نگاوی ناوه. ساڵی 2011 ساڵی جه‌سیكا بووه، كه تێیدا له شه‌ش فیلم‌دا رۆڵی بینیوه و ئه‌مه‌ش قۆناغێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بوو، لێره‌وه هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن و ناوبانگ خێراتربوون، فیلم له دوای فیلم جه‌سیكا گه‌یشته ترۆپكی ناوبانگ. رۆڵه جوان و سه‌ركه‌وتووه‌كانی كردوویانه به‌یه‌كێك له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی دنیای سینه‌ما و چه‌ندین خه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه، له‌وانه خه‌ڵاتی ئۆسكار.
جه‌سیكا له ساڵی 1977 له ساكرئه‌منتۆ له ویلایه‌تی كالیفۆرنیاله‌دایكبووه. دایكی ناوی جیری رینیه‌یه و باوكی مایك مۆناستیریۆیه، كه موزیكژه‌ن بووه. دوو خوشك و دوو برای هه‌بووه، ساڵی 2003 جولێتی خوشكی كه ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه، خۆی كوشتووه. جه‌سیكا له زێدی خۆی «ساكرئه‌منتۆ « گه‌وره‌بووه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ناساز بووه، په‌یوه‌ندی باش نه‌بووه و زۆرتر په‌یوه‌ست بووه به‌دایكی و مێرده‌كه‌ی دایكییه‌وه. ئه‌وان گه‌وره‌یان كردووه.
خه‌ونی منداڵی
خولیای جه‌سیكا هه‌ر له منداڵییه‌وه بۆ هونه‌ر بووه. بۆ یه‌كه‌م جار كه جه‌سیكا گرنگی به هونه‌ری سینه‌ما داوه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵاندا بووه، ئه‌وه‌ش داوی ئه‌وه دێ نه‌نكی بۆ نمایشی شانۆگه‌رییه‌ك له‌ته‌ك خۆیدا بردوویه‌تی، ئیتر هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌دووی ئه‌و خولیایه‌یدا رۆیشتووه تاوه‌كو گه‌یشته ئه‌م ئاسته‌ی ئێستاكێی.
جه‌سیكا قۆناغ به قۆناغ خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی ته‌واو كردووه، به خه‌ونی سینه‌ماوه هه‌نگاوی ناوه. له ساڵی 1996 چووه‌ته زانكۆی شاری ساكر ئه‌منتۆ. ساڵی 1998 دوای ته‌واو كردنی خوێندن له ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ هونه‌ری شانۆ بۆ یه‌كه‌م جار له رۆڵی جولێتدا له شانۆگه‌ری رۆمیۆجولێت ده‌ركه‌وت. لێره‌وه ورده ورده جێگه‌ی خۆی كرده‌وه. له شاره‌كه‌ی خۆیه‌وه بۆ ته‌واوی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ناووناوبانگی په‌یدا كرد. ساڵی 2004 ساڵێك دوای ته‌واو كردنی ئه‌كادیمیای هونه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار له زنجیره درامایه‌كدا ده‌ركه‌وت كه رۆڵی كارۆلین ستوداردی بینیوه له ساڵانی 2004 بۆ 2007 له چه‌ند زنجیره درامایه‌كدا رۆڵی بینیوه. ساڵی 2004 له شانۆگه‌ری بستان كرز رۆڵی ئانیای بینیوه، كه له میهره‌جانی ویلیامزتاون تایبه‌ت به شانۆ نمایشكراوه. هه‌مان ساڵ له شانۆگه‌ری ژنی رۆدنی دا رۆڵی بینیوه. بۆ یه‌كه‌م جاریش كه له فیلم‌دا رۆڵی بینیوه، له فیلمی جولیندا رۆڵی گێڕاوه، ئه‌وه‌نده رۆڵه‌كه‌ی به‌جوانی گێڕاوه بینه‌رانی سه‌رسام كردووه، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری وه‌رگرتووه له میهره‌جانی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تیدا. ساڵی 2009 له شانۆگه‌ری عوتێلدا رۆڵی بینوه. كه شانۆگه‌رییه‌كی تراژیدی شكسپیره و له پێنج به‌ش پێك دێ. ساڵی 2010 له‌فیلمی»The Debt« رۆڵی بینیوه. ئه‌م فیلمه چیرۆكی سیخوڕێكی مۆساده، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا بۆ گرتنی دكتۆرێكی نازی نێردراوه بۆ به‌رلینی رۆژهه‌ڵات.
ساڵی 2011 ساڵی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بووه بۆ جه‌سیكا له سینه‌مادا، له‌و ساڵه‌دا چالاكانه كاری كردووه و له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی بینیوه. له‌وانه فیلمی تایك شیلتر كه جیف نیكۆلز ده‌رهێنه‌ری بووه و فیلمه‌كه له‌میهره‌جانی سندانسی سینه‌ماییدا نمایشكراوه. هه‌مان ساڵ له فیلمه‌كانی دره‌ختی ژیان و زانیاری و وایلد سالومی و كێڵگه‌ی كوشتن له ته‌كساس و... رۆڵی بینیوه. ساڵی 2012 له فیلم له یاسا ده‌رچووه‌كان رۆڵی بینیوه. هه‌مان ساڵ له فیلمی ره‌نگی پاره و فیلمی سی خوله‌ك دوای نیوه‌شه‌و رۆڵی بینیوه. ساڵی 2013 له فیلمی ماما رۆڵی بینیوه، كه فیلمێكی فانتازی و ترسناكه. هه‌مان ساڵ له فیلمی خۆشاردنه‌وه‌ی ئه‌لیانور ریجبی رۆڵی بینوه. ساڵی 2014 له سێ فیلم‌دا رۆڵی بینیوه له‌وانه فیلمی ساڵێك زۆرترین توندوتیژی تێدابوو. ئه‌م فیلمه له جۆری فیلمی تاوانكاریدایه. هه‌روه‌ها له فیلمی له نێوان ئه‌ستێره‌كاندا رۆڵی بینیوه. ساڵی 2015 له سێ فیلم‌دا رۆڵی بینیوه یه‌كێك له‌وانه فیلمی مه‌ریخه كه ده‌چێته خانمه‌ی فیلمی خه‌یاڵی زانستییه‌وه. ساڵی 2016 له دوو فیلم‌دا رۆڵی بینیوه به‌ناوی راوچی و ژنی پاسه‌وانی باخچه‌كه. ساڵی 2017 له فیلمی یاری مولی و ژنێك بۆ پێشه‌وه ده‌ڕوات رۆڵی بینیوه. له ساڵی 2018 دا له‌فیلمی ئه‌وه هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێ رۆڵی بینیوه. ساڵی 2019دا له‌فیلمی عه‌نقا و تاریكی و فیلمی « It Chapter Two «به‌شی سێ دا رۆڵی بینیوه. ساڵی 2020 له فیلمی تراپ مۆنی یاكیم و فیلمی ئاڤادا رۆڵی بینیوه. له ساڵی 2021 له فیلمی چاوی تامی فای رۆڵی بینیوه. ئه‌م فیلمه ده‌چێته‌خانه‌ی فیلمی مێژوویی و بیره‌وه‌رییه‌وه. ساڵی 2022 له‌فیلمی 355 دا رۆڵی بینیوه، ئه‌م فیلمه چیرۆكی سیخوڕییه. باس له سیخوڕێكی ئه‌مریكا ده‌كات.
له‌پای ئه‌و رۆڵانه‌ی جه‌سیكا چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، له‌وانه خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئه‌كته‌ر له ساڵی 2022 بۆ رۆڵه‌كه‌ی له‌فیلمی چاوه‌كانی تامی فای. خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئه‌كته‌ر و خه‌ڵاتی زوحه‌ل و ...
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گرنگی زۆر به راگه‌یاندن ده‌دات. ئه‌مما جه‌سیكا له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دووره‌په‌رێزه و حه‌زه‌ر له‌بابه‌تی ژیانی كه‌سایه‌تی خۆی ده‌كات. له‌و كه‌سانه‌یه كه ئاژه‌ڵی خۆشده‌وێت. له‌ساڵی 2010 دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر نید بنسۆن له ساڵی 2012 له‌ته‌ك جیان لۆكا پاسی دی پریپۆسولۆ په‌یوه‌ندی دروستكردووه. كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیتالییه و له بنه‌ماڵه‌ی پاسی دی پریپۆسولۆیه ئه‌گه‌رچی له‌ته‌مه‌ندا پێنج ساڵ له جه‌سیكا منداڵتره. به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستییه درێژه ده‌كێشێ و ئاكام جه‌سیكا له‌ساڵی 2017 شووی پێ ده‌كات، دوو منداڵیان هه‌یه.