ئیته‌لۆ كالڤینۆ
لە ئیتالییەوە : یاسین فەقێ سەعی
"مه‌مله‌كه‌تێك هه‌بوو هه‌موویان دزبوون. له شه‌ودا هه‌ریه‌ك چرای ماڵی خامۆش ده‌كرد و به قفڵشكێن و كوێره چرایه‌كه‌وه له ماڵ ده‌رده‌په‌ڕی و هه‌ڵیده‌كوتایه سه‌ر ماڵه دراوسێ بۆ تاڵانی. له به‌ره‌به‌یاندا هه‌ریه‌كه و به بارێك كه‌لوپه‌لی دزراوه‌وه خۆی ده‌كرده‌وه به ماڵه تاڵانكراوه‌كه‌ی خۆیدا.
به‌مشێوه‌یه هه‌موویان وه‌كو یه‌ك و بێ كێشه ده‌ژیان، هه‌ریه‌ك دزیی له‌ویتر ده‌كرد و ئه‌ویتریش دزیی له یه‌كێكیتر ده‌كرد، به‌م شێوه‌یه، هه‌تا سه‌ره ده‌گه‌یشته‌وه سه‌ر دزیكردن له دواكه‌س، كه خۆی یه‌كه‌م كه‌س بوو دزی كردبوو. بازرگانی له‌و مه‌مله‌كه‌ته‌دا، به فرۆشیار و كڕیاره‌وه، له ساخته و ساخته‌كاری زیاتر هیچیتر نه‌بوو، حكومه‌ت پێكهاتبوو له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تاوانباری دژ به خه‌ڵك، خه‌ڵكیش، هه‌ریه‌كه لای خۆیه‌وه، سه‌رقاڵی ساخته‌كاری بوو له حكومه‌ت.
ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه به‌و شێوه‌یه و به‌بێ وه‌ستان به‌رده‌وام بوو، نه ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بوو نه هه‌ژار. له‌پڕدا، كه‌س نه‌یزانی چۆن بوو، پیاوێكی ده‌ستپاك په‌یدابوو. شه‌و له جیاتی چوونه ده‌ره‌وه بۆ دزیكردن، له ماڵ ده‌مایه‌وه بۆ جگه‌ره‌كێشان و رۆمان خوێندنه‌وه. كه دزه‌كان ده‌هاتن، ماڵه‌كه‌یان به رووناكی ده‌بینی، ئیتر به‌ژوور نه‌ده‌كه‌وتن.
ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م درێژه‌ی كێشا: پاشان وا پێویستی كرد ئه‌م پیاوه تێگه‌یه‌نن كه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ به‌بێ هیچ كارێك بژی، ئه‌مه پاساوێكی دروست نییه بۆ رێگرتن له‌وانیتر كه كاری خۆیان نه‌كه‌ن. هه‌ر شه‌وێك جه‌نابی له ماڵه‌وه بوایه، سبه‌ینێ خێزانێك هیچی نه‌ده‌بوو بیخوا. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م راستیه‌دا پیاوه ده‌ستپاكه‌كه نه‌یتوانی هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌ك ده‌ربڕێ. بۆیه ئه‌ویش بڕیاریدا شه‌و بچێته ده‌ره‌وه و به‌ره‌به‌یان بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام نه‌چێ بۆ دزی. چونكه ده‌ستپاك بوو، هیچ چاره‌یه‌كیتری نه‌بوو. به پیاسه ده‌ڕۆی هه‌تا سه‌ر پرده‌كه و له‌وێ سه‌یری ئاوی رووباره‌كه‌ی ده‌كرد چۆن له‌ژێره‌وه تێده‌په‌ڕێ. به‌ره‌به‌یان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه تاڵانكراوه‌كه‌ی.
له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا، پیاوه ده‌ستپاكه‌كه، خۆی دۆزیه‌وه له دۆخێكی خراپ‌دا، له ماڵێكی تاڵانكراودا به‌مایه‌پووچی و برسێتی، ده‌یزانی خه‌تای خۆیه‌تی، به‌ڵام كێشه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بوو، به‌ڵكو كێشه‌ی گه‌وره به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م ده‌ستپاكه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه بووه هۆی گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی. ئه‌م ده‌ستپاكه رێگه‌ی ده‌دا خه‌ڵك شته‌كانی بدزن، به‌ڵام ئه‌م شتی كه‌سی نه‌ده‌دزی، به‌مشێوه‌یه كه‌سانێك په‌یدا بوون به‌كۆڵێك كه‌لوپه‌لی دزراوه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ماڵه نه‌دزراوه‌كه‌یان: دیاره ئه‌مه ئه‌و ماڵه‌یه كه ده‌بوایه ده‌ستپاكه‌كه تاڵانی بكردایه. له‌ڕاستیدا پاش ماوه‌یه‌ك، ئه‌وانه‌ی ماڵیان نه‌دزرابوو، سه‌یریان كرد ده‌وڵه‌مه‌ندترن له‌وانیتر و هه‌موو شتێكیان هه‌یه و چیدی ئاره‌زووی دزی كردنیشان نه‌ماوه. له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌هاتن بۆ تاڵانكردنی ماڵی كابرای ده‌ستپاك، چونكه هیچ له ماڵه‌كه‌یدا نه‌مابوو، بێ ده‌ستكه‌وت و به برسێتی ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه دزراوه‌كه‌یان؛ ئه‌مانه‌ش سه‌یری خۆیان كرد، رۆژ له دوای رۆژ هه‌ژارتر ده‌بن. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان چونكه نه‌ده‌چوون بۆ دزی، خوویان گرت به پیاسه‌ی شه‌وان و چوونه سه‌ر پرده‌كه و سه‌یركردنی رۆیشتنی ئاوه‌ی رووباره‌كه به ژێریاندا. ئه‌م گۆڕانكارییه به‌جارێ ئاژاوه و پشێوی خسته وڵاته‌وه، چونكه ژماره‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی زیاتر كرد و ژماره‌ی هه‌ژاره‌كانیش زۆر زیاتر.
ئینجا، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان سه‌یریان كرد ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام شه‌وانه بڕۆن بۆ سه‌ر پرده‌كه، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌مانیش هه‌ژارده‌بن. له‌به‌ر ئه‌وه بیریانكرده‌وه. هه‌ژاره‌كان به‌كرێ بگرن كه‌بچن دزیان بۆ بكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌مه رێكه‌وتن و گرێبه‌ستیان ئاماده‌كرد و كرێی كاركردنی ئه‌وان و رێژه‌ی سه‌دی ده‌ستكه‌وتی خۆیان دیاریكرد. چونكه هه‌ردوولا دزبوون، هه‌میشه له هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی یه‌كتریدا بوون، به‌ڵام به‌پێی گرێبه‌ستی نێوانیان، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان تاده‌هات زه‌نگینتر ده‌بوون و هه‌ژاره‌كانیش هه‌ژارتر. هه‌ندێ له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان گه‌یشتنه ئاستێك كه چیتر پێویستیان به دزی نه‌بێ بۆ درێژه‌دان به سه‌روه‌ت و سامانیان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چیتر دزییان نه‌كردایه و هه‌ژاره‌كانیش له دزی به‌رده‌وام بونایه، دڵنیابوون كه هه‌ژار ده‌بن، بۆیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بڕیاریاندا خه‌ڵكه زۆر هه‌ژاره‌كه به‌كرێ بگرن بۆ پاراستنی سه‌ر و سامانیان له دزه هه‌ژاره‌كان، به‌مشێوه‌یه پۆلیسیان دامه‌زراند و به‌ندیخانه‌یان دروستكرد.
ئا به‌م شێوه‌یه، پاش چه‌ند ساڵێك له رووداوی كابرای ده‌ستپاك، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی هه‌موویان له‌سه‌ر دزی، به‌ڵام باسی دز و دزی هه‌ر باوی نه‌ما، ده‌نگوباس هه‌مووی بوو به هه‌واڵی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و هه‌ژاره‌كان. راستییه‌كه ئه‌وه‌یه، جگه له‌و تاكه پیاوه ده‌ستپاكه كه‌سیتر به‌وشێوه‌یه نه‌بوو، ئه‌ویش هه‌ر زوو له برسا مرد."
سه‌ره‌چاوه: www.informatica