شەڕی ئۆكرانیا تا دوو ساڵی تر درێژە دەكێشێت

05:02 - 2023-02-11
جیهان
274 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی گرووپێكی چەكداریی تایبەتی روسیا ئاشكرای دەكات، رەنگە شەڕی ئۆكرانیا تاكو ساڵ و نیوێك بۆ دوو ساڵی تر درێژە بكێشێت، ئەگەر هێزەكانی مۆسكۆ بەنیازی پێشڕەویی زیاتر، شەڕەكە بۆ سێ ساڵ درێژە دەبێتەوە.
یەڤگینی بریگوجین، سەرۆكی گرووپی چەكداریی تایبەتی روسیا (ڤاگنەر) كە ژمارەیەكی زۆری ئەو هێزە لە ناوچە جیاجیاكانی ئۆكرانیادا بۆ بەرژەوەندیی وڵاتەكەیان شەڕ دەكەن، رایگەیاند، ئەو شەڕەی رۆژی 24ی شوباتی ساڵی رابردوو دەستپێكرد، لانیكەم تا ساڵ و نیوێك بۆ دوو ساڵی تر درێژە دەكێشێت، ئەو كاتەش بۆ ئەوەیە كە هێزەكانی روسیا ناوچەی دونباس بەتەواوەتی كۆنترۆڵ بكەن.
یەڤگینی بریگوجین لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە، ئەگەر مۆسكۆ بەنیاز بێت لە رووباری دنیبرۆ بپەڕێتەوە ئەوا شەڕی ئۆكرانیا بۆ سێ ساڵی تر درێژە دەبێتەوە. ئۆكرانییەكان زۆر بەسەختی شەڕ دەكەن و سوود لە پشتیوانی خۆرئاوا وەردەگرن، بەڵام ئێمە بەنیاز نین واز بهێنین، بەردەوام دەبین هەتا ئامانجەكانمان بەدیدەهێنین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان