هه‌رێز جه‌مال
یەکێتی تۆپی پێی عيراق هاتنی 3 سیستمی تەکنۆلۆجیای ڤیدیۆیی (ڤار)ی راگەیاند کە وه‌رزی داهاتوو له یارییەکانی خولی نایابی تۆپى پێى عیراقدا پشتی پێ ده‌به‌ستێرێت
ئەحمەد ئەلموسەوی، ئەندامی یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق رایگه‌یاند ، مانگی داهاتوو سیستمی VAR ده‌گاته عیراق و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر له جه‌وله‌ی دووه‌م به‌كارنه‌یه‌ت ئه‌وا له ساڵی داهاتوودا له خولی نایابدا پشتی پێ ده‌به‌ستین.
ئەلموسەوی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی خولی عيراق، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی هەڵەكانی ناوبژیوانان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی یانه‌كان و یاریزانان له خوله‌كانیان چونكه تائێستا ئه‌و سیستمه له عیراق به‌كارنه‌هاتووه.
بۆ یەکەمجار لە بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی کەنداو لە بەسرە کە مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، تەکنۆلۆجیای ڤیدیۆ (ڤار) بۆ یەکەمجار هاتە ناو یاریگاکانی عيراقەوە، بەڵام تا ئێستا لە خولی نایابی عیراقدا جێبەجێ نەکراوە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق ئه‌وه‌شی خسته روو، بڕیاریان داوه بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵیش دوو یانه له نایابه‌وه دابه‌زن بۆ خولی پله‌یه‌ك و هه‌ژده‌یه‌می ریزبه‌ندیش خوله‌كه‌ش یاری پاشكۆ له‌گه‌ڵ باشترین دووه‌می خولی پله‌یه‌ك بكات و وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی عیراقیش به هه‌مان سیستمی ئه‌مساڵ به به‌شداری 20 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.