سەرۆک بافڵ لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی کۆبۆوە

11:13 - 2023-02-14
عیراق
228 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و پشتیوانییەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەت و هاریکاری زیاتری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق لەپێناوی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەدا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەهێزترکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان و بەرئەنجامی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرد و رایگەیاند، هەوڵەکانی رابردوومان لەپێناوی پاراستنی ژیانی خەڵک ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری هەبووە و دەبێت لە داهاتووشدا بە هەمان رۆحییەت و سیاسەتێکی نیشتمانییەوە رووبەڕووی تیرۆر بوەستینەوە و مەترسییەکان دووربخەینەوە.

هەروەها سەرۆک بافڵ سوپاسی دەستەی حەشدی شەعبی کرد لەبەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا و بەهاناوەچوونیان

بابەتە پەیوەندیدارەکان