ئودری تاوتۆ» Audrey Tautou» ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگداری سینه‌مای فه‌ره‌نسییه، له چه‌ندین فیلم‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه و چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه. ئودری تاوتۆ به ناوی ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی «ئودری هێپبۆرن»ه‌وه ناونراوه و ئه‌میش به رێچكه‌ی ئه‌و خانمه‌دا رۆیشتووه، رێگای سینه‌مای گرتۆته‌به‌ر و بووه به‌م ئه‌كته‌ره ناوداره‌ی ئه‌مڕۆی سینه‌مای فه‌ره‌نسی. هاوكات وه‌ك مۆدێلیش كار ده‌كات و جێ په‌نجه‌ی له‌و بواره‌شدا دیاره. تاوتۆ به هۆی ئه‌و رۆڵه جوانانه‌ی كه له فیلمه‌كاندا بینوێتی چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، به تایبه‌ت خه‌ڵاتی سیزار.
ره‌وه‌ز جه‌بار
تاوتۆ له 9ی ئابی 1976 له شاری بیۆمۆنت له فه‌ره‌نسا له‌دایكبووه و له شاری مۆنتلوسۆن گه‌وره بووه. له كۆرس فلۆرانت ده‌ستی به وانه‌كانی نواندن كردووه و هه‌ر له‌وێ فێری زمانی ئینگلیزی و ئیتالی بووه. له ساڵی 1998دا به‌شداری له پێشبڕكێیه‌كی هاوشێوه‌ی گه‌ڕانی ئه‌ستێره‌كاندا كردووه كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵێكه‌وه سپۆنسه‌ركراوه و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری گه‌نجی له نۆیه‌مین فێستیڤاڵی بێزیێرس بۆ ئه‌كته‌ره گه‌نجه‌كان به‌ده‌ستهێناوه.
تۆنی مارشال رۆڵێكی پێ به‌خشیوه له په‌یمانگای جوانكاری ڤینۆس كه خه‌ڵاتی سیزاری به‌ده‌ستهێناوه. له ساڵی 2000دا خه‌ڵاتی پریكس سۆزان بیانچێتی وه‌ك ئه‌كته‌ری گه‌نجی سینه‌مایی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌م ئه‌كته‌ره له‌ته‌ك رۆڵه‌كانی له فیلمه‌كاندا له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه ده‌ستی به كاری مۆدێل كردووه. خولی مۆدێل و چالاكییه‌كانی دیكه‌ی وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها مۆدێلی بۆ گۆڤاره‌كانی وه‌ك ڤۆگ، ئێل، هارپه‌رز بازاڕ، ماری كلێر له چه‌ندین وڵاتی دیكه‌دا كردووه. له ساڵی 2009دا وه‌ك وته‌بێژی داهاتووی شانێل ژماره 5 ده‌ستنیشانكرا و جێگه‌ی نیكۆڵ كیدمانی گرته‌وه.
له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا بۆ یه‌كه‌م جار له ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌ركه‌وتووه. یه‌كه‌م فیلمی درێژی له په‌یمانگای جوانكاری ڤینۆس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1999 كه به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌یه‌وه ستایشی ره‌خنه‌گران و شاره‌زایانی وه‌رگرت و توانی خه‌ڵاتی سیزار به‌ده‌ستبهێنێ. تاوتۆ له‌و ئه‌كته‌ره ناودارانه‌یه به‌هۆی رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمی "ئه‌میلی" له ساڵی 2001دا، ناسنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش قۆناغێكی گرنگ بووه له قۆناغه‌كانی ژیانی هونه‌ری ئه‌م ئه‌كته‌ره.
له ژیانی هونه‌ری خۆیدا تاتۆ له چه‌ندین فیلم‌دا رۆڵی بینیوه و توانیوێتی سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ستبهێنێ. هه‌روه‌ها به‌هۆی دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی فه‌ره‌نسی كۆكۆشانێل له درامای ژیاننامه‌یی كۆكۆ ئاڤانت شانێل له ساڵی 2009دا تاوه‌كو ئێستا سێ جار پاڵێوراوه بۆ خه‌ڵاتی سیزار و دووجاریش بۆ خه‌ڵاتی بافتا بۆ باشترین ئه‌كته‌ر له رۆڵی سه‌ره‌كیدا. له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2004دا بوو به یه‌كێك له‌و ئه‌كته‌ره فه‌ره‌نسییه ده‌گمه‌نانه‌ی له مێژوودا بانگهێشتكراون بۆ په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای هونه‌ر و زانستی فیلمی جووڵاو.
له ژیانی هونه‌ریدا له‌چه‌ندین فیلم‌دا رۆڵی بینیوه، له‌و فیلمانه‌ی تاوتۆ رۆڵی تێدا بینیوه: فیلمی چاره‌نووسی ئه‌فسانه‌یی ئه‌میلی پۆلین. ئه‌م فیلمه به‌رهه‌مێكی فه‌ره‌نسییه، له ساڵی 2001دا به‌رهه‌مهێنراوه، فیلمێكی كۆمیدی و رۆمانسییه. فیلمه‌كه به‌رجه‌سته‌یه‌كی راسته‌قینه و هه‌ندێكجار خه‌یاڵییه بۆ ژیانی ئێستای پاریس، به تایبه‌تی له ناوچه‌ی مۆنمارتر. ئه‌م فیلمه له به‌ناوبانگترین فیلمه فه‌ره‌نسییه‌كانه، سه‌ركه‌وتنی بازرگانی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه و چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، له‌وانه خه‌ڵاتی سیزار و خه‌ڵاتی ئۆسكار، له ساڵی 2002دا چوار خه‌ڵاتی سیزاری به‌ده‌ستهێناوه. تاوتۆ له‌م فیلمه‌دا رۆڵی بینیوه.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ژیانی ئه‌میلی ده‌كات، كچێكی فه‌ره‌نسییه و ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بووه باوكی وه‌ك پزیشك له سوپادا كاری كردووه، پشكنینی پزیشكی بۆ كردووه و به هه‌ڵه ده‌ستنیشانی كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌میلی حاڵه‌تێك دروست بكات له گۆشه‌گیری و خۆگۆڕین، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كورت دایكی به‌هۆی رووداوێكی سه‌یره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. ئه‌میلی له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا له قاوه‌خانه‌یه‌كی نزیك ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار ده‌كات و تا ئه‌و كاته له هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. به‌ڵام دوای ئه‌وه ژیانی به‌ته‌واوی گۆڕا كاتێك رووداوه‌كه‌ی شازاده دیانا، به‌هۆی ئه‌و شۆكه‌وه كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بۆنه‌كه‌ی لێی كه‌وته‌خواره‌وه و به‌ر یه‌كێك له كاشییه‌كان كه‌وت، كه حه‌شارگه‌یه‌كی بچووكی نهێنی سندوقێكی كانزایی ئاشكرا بووه كه هی منداڵێك بووه و زه‌مه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چل ساڵی رابردوو. ئه‌ویش به‌ڵێنی به خۆی دا كه ئه‌م سندوقه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی. لێره‌وه رووداوه‌كان به‌خێرایی په‌ره‌یان سه‌ند، به‌جۆرێك كه دواجار ئه‌میلی سه‌ركه‌وتوو بوو له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا.
ده‌زگیراندارییه‌كی درێژ
یه‌كێكی دیكه له‌و فیلمانه‌ی تاوتۆ رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا بینیوه، فیلمی ده‌زگیراندارییه‌كی زۆر درێژه. ئه‌م به‌رهه‌مه فیلمێكی جه‌نگی رۆمانسی فه‌ره‌نسییه له ساڵی 2004دا به‌رهه‌مهێنراوه، ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی ژان پیێر جیونێت و ئۆدری تاوتۆ رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕێت. فیلمه‌كه پاڵێوراوی خه‌ڵاتی ئۆسكار بووه، هه‌روه‌ها ماریون كۆتیلارد خه‌ڵاتی سیزاری بۆ باشترین ئه‌كته‌ری پاڵپشت به‌ده‌ستهێناوه. فیلمه‌كه باس له چیرۆكی ژنێكی بێ‌ئومێد ده‌كات به دوای ده‌زگیرانه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت، كه روون نییه ماوه یان كوژراوه، له‌وانه‌یه له كاتی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا كوژرابێت. چیرۆكی فیلمه‌كه به‌سه‌رهاتی پێنج سه‌ربازی فه‌ره‌نسی ده‌گێڕێته‌وه له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا به‌تاوانی خۆده‌ربازكردن له خزمه‌تی سه‌ربازی دادگایی ده‌كرێن و سزای ره‌وانه‌كردنیان بۆ ناوچه‌ی نێوان فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بۆ ده‌رده‌چێ، وه‌ك جۆرێك له سزای له‌سێداره‌دان. ماتیڵدا كه تاوتۆ رۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێ، ده‌زگیرانی یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانه هه‌وڵده‌دات راستییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به راستی روویداوه ئاشكرا بكات، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا سیسته‌می گه‌نده‌ڵییه‌كه ئاشكرا بكات.
كۆدی داڤینچی
یه‌كێكی دیكه له‌و فیلمانه‌ی تاوتۆ رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا بینیوه، فیلمی كۆدی داڤینچییه، فیلمێكی درێژی ئه‌مریكییه له ساڵی 2006دا به‌رهه‌مهێنراوه و ده‌رهێنانی رۆن هاوارده، كه تۆم هانكس و تاوتۆ و جین رینۆ رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن و له‌سه‌ر بنه‌مای رۆمانی كۆدی داڤینچی كراوه به فیلم، كه یه‌كێكه له‌و فیلمه چاوه‌ڕوان كراوه‌كانه‌ی له ساڵی 2006دا له شه‌وی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی فیلمی كان له17 ی ئایاری 2006دا نمایشكراوه و پاشان له وڵاتانی جیاواز نمایشكراوه. رۆمان و فیلمه‌كه كۆمه‌ڵێك لێكدانه‌وه‌ی مێژووی ئایینی مه‌سیحی له‌خۆگرتووه و له‌لایه‌ن كڵێسای رۆمانی كاسۆلیكییه‌وه ره‌خنه‌یان لێگیراوه. هه‌ندێك له قه‌شه‌كان داوای بایكۆتی فیلمه‌كه‌یان كردووه. به‌ڵام فیلمه‌كه له كۆتایی هه‌فته‌ی یه‌كه‌میدا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا 224 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێناوه و پاڵێوراوه بۆ خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب.
تێرێز دیسكێرو
تێرێز دیسكێرو فیلمێكی فه‌ره‌نسییه ده‌رهێنانی كلۆد میله‌ر و ئۆدری تاوتۆ و جیل لیلۆچ رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن. فیلمێكه له‌سه‌ر بنه‌مای رۆمانی فرانسوا ماوریاك به هه‌مان ناونیشانه‌وه وه‌رگیراوه، كه له ساڵی 1927دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م فیلمه له سینه‌ماكان له تشرینی دووه‌می 2012دا نمایشكراوه، دوا فیلمیش بوو ده‌رهێنانی كۆڵد میله‌ر، كه پێش ده‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه له سینه‌ماكان، له مانگی نیسانی 2012دا كۆچی دوایی كردووه. رووداوه‌كانی فیلمه‌كه له باشووری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا له كۆتایی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا رووده‌دات. له‌و شوێنه‌ی كه تێرێز به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ بێرنارد دیكێرۆ كردووه، هه‌ردووكیان سه‌ر به خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندن و خاوه‌نی زه‌وییه‌كی زۆرن. بێرنارد خاكه‌كه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌وڵده‌دات به‌ها و نه‌ریته خێزانییه‌كان بپارێزێت. دوای هاوسه‌ریی تێرێزا هه‌ست به بێزاری له رۆتین و یه‌كڕه‌نگی ژیان ده‌كات. له هاوسه‌ره‌كه‌ی بێزار ده‌بێ و حه‌زی بۆی نامێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له شوێنێكی تردا به‌دوای ژیاندا بگه‌ڕێت.