بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، بینای كۆلێجی كۆمپیوتەر و تەكنۆلۆجیای زانیاریی لە خانەقین دروست دەكرێت

08:59 - 2022-04-17
کوردستان
437 جار خوێندراوەتەوە

بە بڕیاری بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی و لەسەر ئەركی مەكتەبی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەستكرا بە دروستكردنی بینای كۆلێجی كۆمپیوتەر و تەكنۆلۆجیای زانیاریی/ خانەقین.

گوژمەی تەرخانكراو
لە كۆتایی هەفتەی رابردوودا دەستكرا بە كاركردن لە پڕۆژەكە، كە گوژمەی (555) ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە، بەوبۆنەیەوە سەرۆكایەتیی زانكۆی گەرمیان سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، دەكات بۆ بڕیارەكەیان و تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ دروستكردنی بینای كۆلێجی كۆمپیوتەر و تەكنۆلۆجیای زانیاری، كە یەكێكە لە پێویستییە هەنووكەیی و گرنگەكانی كۆلێجی ناوبراو، هەروەها رۆڵی كاریگەری دەبێت لە بنیاتنان و بەرەوپێشبردنیدا.

نۆژەنكردنەوەی بەشەناوخۆییەكان
لەماوەی چەند مانگی رابردووشدا و لەسەر بڕیاری بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی چوار بەشەناوخۆیی زانكۆی گەرمیان لە قەزاكانی كەلار و كفری كە تا ئێستا كاركردن تیایاندا بەردەوامە، نۆژەنكردنەوەكانیش پێویستییە گرنگەكانی بەشەناوخۆییەكان دەستەبەر دەكات.

قەزای خانەقین
خانەقین یەكێكە لە قەزا كوردنشینەكانی دەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە. بەشێك لە ناحیەكانی سەر بە خانەقین كە بریتیین لە قۆرەتوو، مەیدان و بەمۆ.لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991ەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەڕێوەدەبرێن و لە ئێستادا سەر بە ئیدارەی گەرمیانن. بەمەبەستی راپەڕاندنی ئیشوكاری هاووڵاتیان وەكو هەر ناوچەیەكی تری هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم ژماریەك بەڕێوەبەرایەتی لەم قەزایەدا كردۆتەوە كە سەر بە ئیدارەی گەرمیانن.

كۆلێجەكانی زانكۆی گەرمیان لە خانەقین
بەشێك لە زانكۆی گەرمیانیش دەكەوێتە قەزای خانەقینەوە كە بریتیین لە كۆلێجەكانی (زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكان، كۆمپیوتەر و تەكنۆلۆجیای زانیاریی، پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان) و سەرجەمیان نۆ بەش لەخۆ دەگرن.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان