مەڵبەندی سۆران: خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان

09:10 - 2022-04-17
کوردستان
439 جار خوێندراوەتەوە
مەزاری شەهیدانی كیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان

مــەڵـبــەنــدی ســــۆرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە یادی 35هەمین ساڵەی كیمیابارانی گوندەكانی شێخ وەسان و بالیساندا، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: داواكارین لە حكومەتی هەرێم و ‌لایەنە پەیوەندیدارەكان، لە تەواوی بوار و سێكتەرە جیاكانی خزمەتگوزاریدا، گرنگیی زیاتر بە سنووری ئیداری و كارگێڕیی ناحیەی بالیسان بدەن و خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیان و بریندارانی چەكی كیمیایی لە ئەولەویەتی كارەكانیاندا بێت.
هەر لە پەیامەكەدا هاتووە:  لە بیرەوەری  35 ساڵەی مەرگەسات و تاوانی ئەنفال و كیمیاباراندا، ئێمە لە مەڵبەندی 6ی سۆرانی ی.ن.ك، بە شكۆمەندی و سەربەرزییەوە بەڵێنی وەفاداری و دڵسۆزیمان بۆ خەڵك و جەماوەری خۆڕاگری دۆڵی خۆشناوەتی و هەروتیایەتی دووپاتدەكەینەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان