سۆزیار یوسف
كاروانى یارییه‌كانى خولى فوتساڵى كچانى یانه‌كانى كوردستان ده‌ستیپێكردو له یه‌كه‌م جه‌وله‌ى یارییه‌كانیشدا 41 گۆڵ له لایه‌ن هه‌شت تیپه به‌شداره‌كه‌ى خوله‌كه‌وه تۆماركران.
زۆرترین گۆڵ له یارییه‌كانى یه‌كه‌م جه‌وله‌دا كران كه رۆژى هه‌ینى رابردوو 17/2/2023 به‌ڕێوه‌چوون، به تایبه‌تى له یاری نێوان ره‌واندزو قه‌لادزێ دا كاتێك ره‌واندز به 14 گۆڵى بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ى برده‌وه.
ئافره‌تانى هه‌ولێر كه پاڵێوراوى به‌هێزى بردنه‌وه‌ى نازناوى خوله‌كه‌ن، له یه‌كه‌م جه‌وله‌دا به‌رامبه‌ر زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین وه‌ستانه‌وه‌و ئافره‌تانى هه‌ولێر توانیان به ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و 11-1 یارییه‌كه ببه‌نه‌وه.
له شارى سلێمانیش كچانى دوكان توانیان 8-3 له زاخۆ ببه‌نه‌وه‌و سه‌یدسادقیش له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیان توانیان به چوار گۆڵى بێوه‌ڵام له خه‌ڵاتى پێنجوێن ببه‌نه‌وه.
تیپه به‌شداره‌كانى خولى فوتساڵى كچان بەسەر دووگروپدا دابەشکراون، گروپی یەکەم(ئافرەتانی هەولێر،زانکۆی سەڵاحەدین، دوکان، یانەی زاخۆ، گروپی دووەمیش( سەید سادق، بابان، رەواندزو قەڵادزێ) له خۆده‌گرێت و سیستمی یارییه‌كانیش دوو قۆناغه یەکەم و دووەمی گرووپەکان بۆ چوارگۆشەی زێڕین سه‌رده‌كه‌ون.
دواتر له قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینیشدا، یەکەمی گروپی یەکەم لەگەڵ دووەمی گروپی دووەم و یەکەمی گروپی دووەم لەگەڵ دووەمی گروپی یەکەم یاریده‌كه‌ن.
بڕیاره سەرجەم یارییەکان لە قۆناغی گروپەکان و چوارگۆشەی زێڕین بەشێوازی چوون و هاتن به‌رێوه‌بچن.