مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر‌و هۆشیاری له پێنج به‌رگدا سه‌رجه‌م ژماره‌كانی گۆڤاری (نووسه‌ری كوردستان) كه یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان له شاخ و سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌كداریدا ده‌ریده‌كرد، بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه ئاماده‌كردن و ساخكردنه‌وه‌ی نووسه‌ر یوسف محه‌مه‌ده به‌رزنجییه، سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌خۆگرتووه كه له هه‌ر 18 ژماره‌كه‌ی گۆڤاری نووسه‌ری كوردستاندا هاتوون.
به‌رگی یه‌كه‌م 702 لاپه‌ڕه‌یه و كۆی ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه له ژماره 1ی ئابی ساڵی 1981 تا ژماره 5ی ئابی ساڵی 1983 بڵاوكرانه‌ته‌وه.
به‌رگی دووه‌میش 697 لاپه‌ڕه‌یه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی له خۆگرتووه كه له ژماره 6ی شوباتی ساڵی 1983 تا ژماره 10ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1985 بڵاوكرانه‌ته‌وه.
به‌رگی سێیه‌میش 719 لاپه‌ڕه‌یه و سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی له خۆگرتووه كه له ژماره 11ی شوباتی ساڵی 1986 تا ژماره 15ی ساڵی 1989 بڵاوكرانه‌ته‌وه.
به‌رگی چواره‌میش 601 لاپه‌ڕه‌یه و سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌خۆگرتووه كه له ژماره 16ی پایزی ساڵی 1986 تا ژماره 15ی زستانی ساڵی 1989 بڵاوكرانه‌ته‌وه.
به‌رگی پێنجه‌م له دووتوێی 280 لاپه‌ڕه‌دا پێڕستی ناوی ئه‌و نووسه‌رانه و ژیاننامه‌یان هاتووه كه له ژماره‌كانی گۆڤاری نووسری كوردستاندا بابه‌تیان هه‌یه.
مه‌به‌ست له‌م پڕۆژه‌یه به ئه‌رشیفكردن و پاراستنی به‌رهه‌می نووسه‌رانی شاخ و گۆڤاری نووسه‌ری كوردستانه، كه له بارودۆخێكی سه‌خت و دژوار‌دا بره‌ویان به كایه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیریی و رۆژنامه‌وانیی كوردی داوه.
به‌شی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر‌و هۆشیاری