رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 4/3/2023، له شاری چه‌مچه‌ماڵ مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر دوو كتێبی (فه‌رهه‌نگی حاجی قادری كۆیی) و (حاجی قادری كۆیی بڵاوڤان) بۆ نووسه‌ر پێشڕه‌وی سه‌ید برایم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌راسیمه‌كه، له لایه‌ن به‌شی رۆشنبیریی و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵه‌وه رێكخراوه و سه‌عات 3.30 پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی رۆشنبیریی چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.