داهێنەری مۆبایل پێشبینی دەکات رۆژێک لە رۆژان تەلەفۆن ببێتە بەشێک لە جەستەی مرۆڤ و تابلێت و مۆبایلە زیرەکەکانیش دەبنە بەشێک لە رابردوو.
مارتی کوپەر، داهێنەری یەکەم تەلەفۆنی مۆبایل لە ساڵی 1973 دا بەکەناڵی (CNBC)ی ئەمریکی وتووە، نەوەی داهاتووی مۆبایل و تەلەفۆنە زیرەکەکان گۆڕانکاری گەورە بەخۆیەوە دەبینێت، رۆژێک لە رۆژان تەلەفۆن ببێتە بەشێک لە جەستەی مرۆڤ و تابلێت و مۆبایلە زیرەکەکانیش دەبنە بەشێک لە رابردوو.
وتیشی، ئەو کاتەی مۆبایل دەبێتە بەشێک لە جەستەی مرۆڤ، وزەش هەر لە جەستەوە وەردەگرێت و پێویستی بەچارجکردن نابێت.
ئاماژەشی کرد، مۆبایلەکانی ئەم سەردەمە زۆر ئاڵۆز و نەگونجاون، تەنانەت بۆ تەندروستیش باش نین، ئازار بە چاو و ملی مرۆڤ دەگەیەنن.