خولەكانی كوردستان

10:25 - 2023-03-06
وەرزش
199 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو خولی نایاب و پلە یەكی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممەو سبەی سێشەممە هەفتەیەكی نوێ لە یارییەكانیان بەڕێدەكەن و جەولەیەكی نوێ لە یارییەكانیان بەڕێوە دەچن.

خولی نایاب
ئەمڕۆ دووشەممە لە یەك كاتداو سەعات 3 ی عەسر فیكە بۆ سەرجەم یارییەكانی هەفتەی بیستەم لێدەدرێت و سەرجەم یارییەكان بەمشێوەیەی لای خوارەوەن:
*ئاكرێ         × چوارقوڕنە.
*دهۆك         ×دەربەندیخان.
*زاخۆ          × شەقڵاوە.
*سیروانی نوێ  ×  سەیدسادق.
*برایەتی       × چەمچەماڵ.
*شێروانە       × پ. هەولێر.
*سۆران         × ئارارات.

خولی پلە یەك
سەبارەت بەخولی پلە یەكی یانەكانی كوردستانیش، سبەی سێشەممە 7/3 هەفتەی 15 ی خولەكە بەڕێوە دەچێت و ئەم یارییانە دەکرێن:
*خاك         × بابان.
*برادۆست     × بازیان.
*بروسك       × خانەقین.
*سلێمانی      × سێمێل.
*قەڵادزێ      × زانكۆی جیهان.
*رانیە         × رەواندز.
*هەڵۆ         × هەولێر.
*رزگاری       × كۆیە.
لەم خولەدا پاش ئەنجامدانی 14 هەفتە لە یاریی و بەرلە یارییەكانی هەفتەی 15، هەولێر لە پلەی یەكەمیی ریزبەندیایەو خاوەنی 26 خاڵە، تیپی یانەی سلێمانیش دووەمە بە 23 خاڵ و رزگاریش سێیەمی ریزبەندییە و 20 خاڵی هەیە، خاكیش چوارەمە و هەمان كۆی خاڵەكانی رزگاریی هەیە، كۆیەو بازیان و رانیەو شۆرجەش هەریەكەو 19 خاڵیان هەیەو یەك لەدوای یەك پێنجەم تا هەشتەمی ریزبەندیی خولەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان