ئاژەڵان لە جەنگیشدا هاوڕێی مرۆڤن

10:16 - 2023-03-12
هەمەرەنگ
281 جار خوێندراوەتەوە

بەدرێژایی مێژووی کۆن و نوێ ئاژەڵ و گیانلەبەرانی سەرڕووی زەوی پێ بەپێ لەگەڵ مرۆڤ لە ژیان و گوزەران و پێشکەوتن و خۆشی و ناخۆشیەکاندا هاوڕێبوون و مرۆڤ هەمیشە ئەو گیانلەبەرانەی بەکارهێناوە بۆ کارئاسانی ژیان و گوزەران، لەوەش گرنگتر زۆرێک لە گیانلەبەران لە جەنگە گەورەکاندا لەگەڵ مرۆڤ بەشداریان کردووە و بوونەتە قوربانی جەنگ و کوژراون، لە جەنگی جیهانی دووەمدا لەکۆی 16 ملیۆن ئاژەڵی جۆراجۆر 9 ملیۆنیان لێ کوژراوە، لە زۆر وڵات و شوێن میدالی ئازایەتیان پێبەخشراوە و بوونەتە سیمبولی سەرکەوتن و سەربەرزی ئەو گەل و نەتەوانەی لەگەڵیاندا ژیاون.

ئەسپ و گوێدرێژ
بەهۆی توانای زۆر و هێزو خێرایی و توانای ئاسانکاری بۆ مرۆڤ هەر لەدێر زەمانەوە ئەسپ لە شەڕەکاندا بەکار هاتووە و مێژووی ئیسلام پڕیەتی لە داستانی خوێناوی کە تێیدا ئەسپ و حوشتر هاوڕێ لەگەڵ مرۆڤ بەکارهاتوون، لە مێژووی نوێ و لەجەنگی کۆریا لەساڵی 1953 بەهۆی کاریگەری ئەسپ لەسەرخستنیان لە لەکۆتاییدا سوپاسالارە سەربازیەکان میدالی رێز و ئازایەتی و بەرخۆدانیان پێبەخشیوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە درێژایی شۆڕشەکانی ئەسپ و گوێدرێژیان بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی چەک و جبەخانە بۆ بەرەکانی پێشەوەی شەڕەکان وبارەگاکانیان.

سەگ
بەهۆی زیرەکی بۆ دۆزینەوەی تەقەمەنی و شوێنپێی دوژمن و کانگا و مۆڵگە و رەبایەی سەربازان و دەرهێنانی قوربانیانی جەنگ لەژێر بیناو باڵەخانە بۆردومانکراوەکان و سوپاکان لە جەنگەکاندا پشتیان پێبەستوە، بۆیە لەجەنگی جیهانی یەکەم سەگیان بەکاهێناوە و لە هەموو ئەو کارانەی پێیان سپاردووە سەرکەوتوبووە.

فیل
لە مێژووی کۆندا فیلیش رۆڵی دیاری هەبووە لەسەرخستنی سوپاکان «هانیبال» سوپاسالاری قەرتاجیەکان یەکەمین سەرکردە بووە فیلی لە داگیردنی رۆما بەکارهێناوە، هەروەها فارسەکانیش بەسەر پشتی فیلەوەبوون و تیر و کەوان و چەکی تریان لە دژی دوژمنەکانیان بەکار‌هێناوە و بەهۆی بەرزی و زلیی ئەو گیانلەبەرە بەسەر دوژمنەکانیاندا سەرکەوتوون.
کۆتر
بەهۆی زیرەکی و خێرایی گواستنەوەی نامە و پەیام بۆ هاوڕێ و بنکە سەربازییەکان کۆتر وەک هۆکارێکی کارا بەکارهاتووە، لە جەنگی جیهانی دووەمدا زیاتر لە 200 هەزار کۆتر بەکارهاتووە، سوپای ئیتاڵیایان سەرخستووە، هەروەها سوپای ئەڵمانیا بەهۆی کارایی و سەرکەوتنی کۆتر لەو کارەی پێیان سپاردبوو، ناچار پەنایان بردۆتە بەر هەڵۆ بۆ پەلاماردانی ئەو کۆترانە و گرتنیان، بۆیە ئەو کۆترانەی نامەیان دەگواستەوە ئەگەر بکەوتبانە بەر شاڵاوی ئەو هەڵۆ ئەڵمانیانە ئەوا شکستیان دەهێنا لەکارەکانیان.
پشیلە
لای زۆر گەل و نەتەوە پشیلە پیرۆزە و نابێت ئازار بدرێت، بۆنمونە لای میسریە کۆنەکان، ئەوان پشیلەیان پەرستووە و یەکێک بووە لە پیرۆزییەکانیان، 2500 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ سوپای فارسی  لە جەنگ لە دژی میسرییەکان رەوە پشیلەیان لەگەڵ خۆیان بردووە تاوەکو سەرنجیانڕابکێشن و تیریان لە دژدا نەهاوێژن نەبادا پشیلەکان بکوژرێن، هەروەها لە جەنگی جیهانی یەکەم پشیلەیان راهێناوە کە بەر لە بۆمبارانەکان بمیاوێنێت و سەربازەکان هوشیاربکاتەوە.

سمۆرە و شەمشەمەکوێرە
لە جەنگی جیهانی دووەم سوپای ئەمریکا 600 شەمشەمەکوێرەی لە دژی سوپای ژاپۆن بەکارهێنا و تەقەمەنی پێوەبەستن و رەوانەی ئاسمانی ئەو وڵاتەی کرد و بەسەر خەڵکەکەکەیدا تەقاندنەوە، هەروەها لە ساڵی 2007 کۆماری ئیسلامی ئێران 7000 سمۆرەی لەسەر سنورەکانی دەستگیرکرد کە سیگناڵیان پێوە بەسترابوو تا زانیاری لەسەر سنوری ئەو وڵاتە کۆبکەنەوە.


سەرچاوە: List 25  

بابەتە پەیوەندیدارەکان