کە دەچینە تەمەنەوە زیاتر سەرمامان دەبێت

10:17 - 2023-03-12
هەمەرەنگ
290 جار خوێندراوەتەوە

هەموو کەسێ لە تەمەنی هەرزەکاری و لاوێتی کەشوهەواو پلەی گەرمی 20 پلەی سەدی پێ خۆشە و ئاسایی دەیبینێت، بەڵام لەتەمەنی کامڵی و بەسەرەوە واتە سەر و پەنجا ساڵ لەو کەشەدا هەست بە سەرما دەکات و تا بچێتە تەمەنەوە زیاتر سەرمای دەبێت، ئەو بارە بۆ هەموان وەک یەک وایەو لە ئەنجامی چەند گۆڕانکاریەک لە جەستەی مرۆڤەوە روودەدات.

سوڕی خوێن
مرۆڤ تا تەمەنی گەورەتربێت چالاکی سوڕی خوێنی کەمتر دەبێتەوە و فشاری خوێن بەرە و لاوازی دەچێت، ئەمەش وادەکات جەستە کەمتر بەرگەی پلەی گەرمای نزم بگرێت، ساردی دەست و قاچەکانیش دەرکەوتەی دیاری ئەو بارەیە.
پێست
پێست چەند چینێکە لە نێوانیادا چەوری هەیە، هەرچەندەی گەورەتربیت ئەو چەورییە کەمتردەبێتەوە، ئەمەش راستەوخۆ کاردەکاتە سەر هەستکردن بەسەرما، چونکە چەوری لەش لە سەرما دەپارێزێ و کەمبۆوە یان نەما ئەوا سەرما کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت.

نەخۆشی
زۆر لە نەخۆشییە دریژخایەنەکان هەمیشە زیاتر بەتەمەنەکان تووشیان دەبێت و وادەکەن مرۆڤ زیاتر هەست بە سەرما بکات لەوانە شەکرە و بەرزونزمی فشاری خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلە و هی تر، چونکە ئەمانە وادەکەن پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ دابەزێت بۆ ژێر 35 پلەو بەرەوخوار ئەمەش هۆکاری سەرمابردەڵەییە.

داوودەرمان
ئەو داو و دەرمانانەی بەتەمەنەکان لەکاتی نەخۆشیەکانیدا دەیخۆن هۆکاری ترن بۆ لاوازکردنی بەرگری لەش و هەستکردن بە سەرما و سۆڵە و هەڵلەرزین.
سیستەمی خۆراک
ئەو خواردنانەی مرۆڤ رۆژانە دەیانخوات کاریگەری زۆریان بەسەر ساردیی جەستەوە هەیە، وا باوە بەتەمەنەکان گوێ بە جۆری خواردنەکان نادەن، ئەمەش وادەکات سوڕی خوێن و کۆئەندامی هەرس و هی تر وەک پێویست چالاک نەبن، ئەمانەش دەبنە هۆکار بۆئەوەی کەسەکە سەرمای ببیت.

سەرچاوە: DW

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان