شاری ڤینیسیا یەکێکە لە شارە هەرەجوان و قەشەنگەکانی باکووری ئیتالیا و ساڵانە چەندین ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان گەشتی بۆ دەکەن، ئەو شارە لەناو ئاوە و زۆربەی خانوەکانی لەسەر ئاو دروستکراون و کۆڵانەکانی رووبارە و خەڵکی بە بەلەم بەناویدا هاتوچۆ دەکەن، کەچی ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە رەنگ و سیمای بە تەواوی گۆڕاوە و بەلەمەکانی بێناز کەوتوون و قوڕو لیتەی زۆربەی شەقام و کۆڵانەکانی خەڵکیان دڕدۆنگ و بێتاقەت کردووە و مەترسیەکی گەورە بۆ شارەکە دروست بووە.
بەرپرس و شارەزایانی کەشناسی دەڵێن مێژووی رێژەی باران بارین لەو دەڤەرە هەمیشە لەنێوان 48 بۆ 60 ملیمەتر بووە، بەڵام 70 ساڵە وشەکەساڵیی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە، بۆیە پێویستیان بە 500 ملم ئاو واتا 50 رۆژ باران بارینە تاوەکو وەکو جاران ئاو بگەڕێتەوە نێو شارەکە.
سەرچاوە:Travelbook