״پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار״

10:07 - 2022-04-19
عیراق
697 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق.
لە دیدارێكدا گفتوگۆی هەمەلایەنە كرا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عیراق، هەرێم و ئەو بەرەوپێشچوونانەی هاتوونەتەپێش بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و گفتوگۆی نێوان لایەنەكان بۆ دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی سیاسی.
هەر لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لە لێكتێگەیشتن و پەنابردن بۆ گفتوگۆ وەك چارەسەرێك بۆ دۆزینەوەی میكانیزمی گەیشتن بە رێكەوتن و لێكتێگەیشتن لەپێناوی بەرژەوەندیی گشتیدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەرۆشیی یەكێتی دووپاتكردەوە بۆ رێكەوتن لەبارەی زاڵبوون بەسەر ئاستەنگە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار، كە لە ئاست پێویستی و خواستی ئەمڕۆی خەڵك و هەموولایەكدا بێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئەمنی لە وڵاتدا.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان