ئەرشەد ساڵحی: ناوخۆ و بەرگریی عیراق دەستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵی پێشێل دەكەن

12:39 - 2022-04-19
عیراق
786 جار خوێندراوەتەوە

كەركوك، سیروان محەمەد

دوێنێ، لە نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كەركوك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا نوێنەرانی توركمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەوەیان خستەڕوو كە «وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگریی عیراق، دەستوور و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پێشێل دەكەن».
لە كۆنگرەكەدا، ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی كوتلەی توركمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رەخنەی لە حكومەتە یەك لەدوای یەكەكان گرت و تۆمەتباری كردن بە پێشێلكردنی مافی توركمان، هەروەها وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگریی عیراق مافی توركمان پێشێل دەكەن، پێشێلكارییەكەش بەشێوەیەكە لەڕووی دامەزراندن و وەرگرتن لە كۆلیژە سەربازییەكان مافی توركمان نادەن، هەربۆیە بەهۆی نادروستیی مامەڵەیان، سكاڵای یاساییان لە دژ تۆماردەكەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان