خۆت سەركۆنە مەكە

10:15 - 2023-04-09
کەلتور
250 جار خوێندراوەتەوە

و/ جەواد حەیدەری

سەركۆنەكردن لە راستیدا بە مانای تاوانباركردنی خەڵك و بێتاوانكردنی خۆتە. لەبری ئەوەی خەڵك سەرزەنشت و لۆمە بكەی باشتر وایە دان بەوەدا بنێیت كە هەستت بە بەرپرسیارێتی نەكردووە.
ئەوەشمان لە بیر نەچێت قبووڵكردنی بەرپرسیارێتی پێویستی بە مەشق و راهێنان هەیە، چونكە بەهەرحاڵ قبووڵكردنی بەرپرسیارێتی لە راستیدا پێویستی بە گۆڕینی ئەندێشە كەسەكانەوە هەیە.
سەركۆنەكەكردن دەبێتە هۆی ئەوەی تۆ كۆنترۆڵی ژیانی خۆت لە دەست بدەیت و پەنا بۆ هۆكارە دەروونییەكان ببەیێت و ئەمەش بە واتای ئەوەیە تۆ لە خۆت و شتە پیرۆزەكانی خۆت دوور كەوتوویتەوە. دەبێت ئەوە بزانیت رازی گەیشتن بە ئامانجەكانت لە راستیدا لە دەروون و ناخی تۆ دایە، كەوا بوو بۆ گەیشتن بە پلەكانی باڵا بۆ ئەوەی ببیت بە مرۆڤێكی باڵا، ناچاریت گرنگی بە ناخ و دەروونی خۆت بدەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت كێشەكان بە باشی چارەسەر بكەیت.
 كلیلی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان لەناو دەروونی خۆت دایە، كەوابوو دەست لە سەركۆنەكردنی خەڵكی هەڵبگرە و لە بری سەرزەنشتكردن، ئەم بۆچوونە لەبەر چاو بگرە كە هەموو رووداو و ئەو كەسانەی پەیوەندییان بە ژیانی تۆوە هەیە رۆڵی خوایی و خوائاسا دەبینن و شایستەی ئەوە نین سەركۆنە بكرێن.
دەبێ ئەوەت لەبەر چاو بێت و بزانیت خۆت دروستكەری ژیانی خۆتی، هەستی خۆشەویستی لە تۆدا هەیە، بۆیە ئاستی متمانەت بەخۆ لە خۆتدا بەرز بكەوە و پشت بە خۆت ببەستە، ئەو كاتەیە بە دڵنیاییەوە دەتوانی بە سەر سەركۆنەكردندا زاڵ بی.
هەر كاتێك هەستت كرد دەتەوێ سەركۆنەی خەڵكی بكەی، لەبری ئەوە، سوپاسی ئەو كەسانە بكە كە دڵی تۆیان ئازار داوە، چونكە لەم كاتەدا تۆ هۆشت لەسەر خۆشویستن دەبێت و بە ئارامی و لەسەرخۆ رێگەی چارەسەركردنی كێشەكان دەدۆزیتەوە.
كاتێك ویستت سەركۆنەی خەڵك بكەی، بە تەنیا لەگەڵ خۆت دانیشە و گرنگی بە هەڵچوونە دەروونییەكانی خۆت بدە لەبری ئەوەی خەڵكی سەرزەنشت بكەی. چونكە ئەم كارە عەشق و خۆشەویستی لێدەكەوێتەوە، ئەو عەشق و خۆشەویستییە جگە لەوەی خۆت دەگرێتەوە، دەرورووبەر و كەسانی دیكەش دەگرێتەوە. هەر لەبەر ئەمە بە زوویی عەشق و خۆشەویستی جێی سەركۆنە و لۆمەكردن دەگرێتەوە و بەم روانینە لەباتی ئەوەی لە ناو كێشەكاندا نوقم بیت، لێیان دەرباز دەبێت.
سەرچاوە/ 
کتاب زندگی را شكلات كنیم

بابەتە پەیوەندیدارەکان