سلێمانی .. یادی 124 هەمین ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردی بەرز راگیرا

08:21 - 2022-04-21
کوردستان
454 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٤/٢١ لە باخچەی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO ، مەراسیمێكی هاوبەش لە لایەن (لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت) بۆ یادی ١٢٤ ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردی سازكرا.
لە سەرەتای مەراسیمەكەدا كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان وتەیەكی پێشكەشكرد ،وێڕای پیرۆزبایی لە رۆژنامەنوسان باسی لە كاریگەرییەكانی میدیا كرد لەدوای ١٢٤ ساڵ لە تەمەن و كاریگەرییەكانی میدیای ئەمڕۆ لەسەر وەرگر و چارەسەركردنی ئەو كەلێنەی لەنێوان بینەر و میدیادا دروست بووە.
دواتر لە پانێلێكدا بە میوانداریی ( دادوەر فەرهاد حاتەم ، پ.ی.د كارزان محەمەد ،پەیامنێر هەوراز محەمەد و هانا شوان ) گفتوگۆی زیاتر كرا لەسەر یاساكانی كاری رۆژنامەوانی و پارێزبەندی رۆژنامەنوسان و ئازادیی رۆژنامەوانیی و رادەربڕین لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و تاوانكارییە میدیاییەكان و ئاستەنگەكانی بەردەم رۆژنامەنوسان و ئاكاری رۆژنامەوانیی .
لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا چەند نامیلكە و بڵاوكراوەیەكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.

ئامادەكردن و فۆتۆ: ڤینۆس تۆفیق

بابەتە پەیوەندیدارەکان