شه‌هید حه‌سه‌ن سه‌لیم نێروه‌یی، ساڵی 1966 له گوندی (زێوه‌سه‌ر)ی هۆزی نێروه‌یی له پارێزگای دهۆك له دایك بووه، له ئامێزی خێزانێكی دڵسۆز به كورد‌و كوردستان و خاوه‌ن مێژووی گه‌شی كوردایه‌تی، په‌روه‌رده بووه.
قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی له گونده‌كانی زێوه‌سه‌ر و سه‌رنی- ته‌واوكردووه، ساڵی 1977 بۆ خوێندنی قۆناغی ناوه‌ندی چۆته ناحیه‌ی دێره‌لوك له قه‌زای ئامێدی.
شه‌هید حه‌سه‌ن هه‌ر له‌منداڵییه‌وه له كۆڕی تێكۆشاندابووه و له ریزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستاندا خه‌باتی كردووه، به‌هۆی جموجۆڵه سیاسییه‌كانییه‌وه بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی سیخوڕه‌كانی به‌عس و دووجار له لایه‌ن ئه‌منی ئامێدییه‌وه بانگ كراوه و زیندانی كرداوه، به‌ڵام شه‌هید حه‌سه‌ن نكوڵی له هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی كردووه و ئازادكراوه.
دواجار له ساڵی 1979دا كه ئازادكرا، هه‌رچه‌نده خوێندكاری قۆناغی ناوه‌ندی و خوێندكارێزی زیره‌كیش بوو، هه‌میشه خاوه‌ن نمره‌ی به‌رزبووه، به‌ڵام چیتر مانه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس پێ قبوڵ نه‌كراو بوو به پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا.
شه‌هید حه‌سه‌ن هه‌م له رێكخستن و هه‌میش له پێشمه‌رگایه‌تی خاوه‌ن جموجۆڵ و چالاكی زۆربوو، له هه‌ردووبواره‌كه‌ی سه‌ربازی و رێكخراوه‌ییش لێپرسراوێتی هه‌بووه، به‌تایبه‌ت له پێشمه‌رگایه‌تی فه‌رمانده‌یه‌كی ئازا‌و به‌جه‌رگ بووه و چوارجاریش بریندار كراوه، یه‌كێك له‌و جارانه ساڵی 1986 له شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ی ناحیه‌ی دێره‌لوك برینداركرا و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی وڵاتی ئێران كرا، له ئه‌نفالیش دانه‌بڕاو درێژه‌ی به خه‌بات داوه.
ساڵی 1989 سه‌نگه‌ری خه‌باتی گواستۆته‌وه بۆ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌مان ساڵ به پارتیزانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی ره‌تڵی پارتیزانه‌كانی بادینان.
شه‌هید حه‌سه‌ن له پارتیزانیش رۆڵی قاره‌مانانه‌ی گێڕا‌و خۆڕاگرانه به‌رنامه‌و په‌یامه‌كانی یه‌كێتی جێبه‌جێده‌كرد، به‌تایبه‌ت په‌یام و ئاگادارییه‌كانی یه‌كێتی له كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ راپه‌ڕین.
له ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕین و ئازادكردنی ناوچه‌كانی بادینانیش رۆڵی گرنگ و ئازایانه‌ی گێڕاوه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشی سوپای به‌عس بۆ داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان له رۆژی 3/4/1991 له (گه‌لێ بێسرێ)ی پارێزگاری دهۆك شه‌هیدكراو گه‌یشته كاروانی سه‌روه‌ران، هاوكات دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیدا شه‌هیدكران به‌ناوه‌كانی حاجی ئه‌حمه‌د سه‌مین و حسێن فه‌تاح نێروه‌یی، حه‌وت پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه هه‌ڤاڵ مام تۆفیق جه‌لكی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی دانه‌بڕاوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوڕێی شه‌هید حه‌سه‌ن وتی: شه‌هید حه‌سه‌ن نێروه‌یی پیاوێكی ئازا‌و خۆڕاگربوو، هه‌ر له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه ده‌ستیدایه خه‌باتی چه‌كداری و له‌و مه‌یدانه‌شدا پیاوێكی هه‌ڵكه‌وتووبوو، له دواییشداكرا به لێپرسراوی ره‌تڵی دووی پارتیزانه‌كانی بادینان.
له كۆتایشدا وتی: شه‌هید حه‌سه‌ن جگه‌له‌وه‌ی كه فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی بوو، وه‌ك كادرێكی سیاسیش خاوه‌ن هۆشیارییه‌كی باش بوو، هه‌روه‌ها ئاستێكی باشی رۆشنبیری هه‌بوو.
ئاوات كۆكه‌یی