شه‌هید زاهیر محه‌مه‌د كه‌ریم ناسراو به‌زاهیره خڕه، ساڵی1963 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی گه‌ڕه‌كی (مه‌ڵكه‌ندی)ی سلێمانی له‌دایكبووه، قۆناغی ناوه‌ندی و سه‌ره‌تایی له سلێمانی ته‌واو كردووه، ساڵی 1980 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و چه‌ندین كاری گرنگی له ناو شاردائه‌نجام داوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه بۆته مایه‌ی چاودێریكردنی له‌لایه‌ن سیخوڕه‌كانی به‌عسه‌وه، بۆیه ساڵی 1982 به بڕیاری رێكخستن روویكردۆته شاخ و له تیپی 31ی سلێمانی بۆته پێشمه‌رگه، دوای ماوه‌یه‌ك گوازراوه‌ته‌وه بۆ تیپی 63ی جوتیاران و ساڵی 1985یش له سه‌رداوای خۆی جارێكی تر گوازراوه‌ته‌وه بۆ كه‌رتی تیپ-ی تیپی 47ی پیره‌مه‌گرون.
شه‌هید زاهیر پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و دلێر بووه و به‌شداری سه‌دان چالاكی و نه‌به‌ردی كردووه، وه‌ك: داستانه‌كانی قه‌یوان-ماوه‌ت، دابان-هه‌لاج، رزگاری، گرتنی ناحیه‌ی قه‌ره‌داغ، هه‌روه‌ها له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا سێ‌جار به‌سه‌ختی بریندار بووه، كه جارێكیان ساڵی 1988 له‌گوندی (شاناخسێ)ی شارباژێڕ به‌چه‌كی كیمیایی بریندار كرا‌و هه‌مانساڵ بۆچاره‌سه‌ر براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی تاران و زیاتر له‌دوو مانگ ماوه‌ته‌وه.
شه‌هید زاهیر له راپه‌ڕینی ساڵی 1991دا به‌شداری كاریگه‌رانه‌ی كردووه، به‌تایبه‌ت له ئازادكردنی شاره‌كانی سلێمانی و كه‌ركوكدا.
ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مان و ماندووه به‌رده‌وام بوو له‌خه‌بات تا رۆژی 3/4/1991 له‌كاتی كۆڕه‌وداو له‌ئه‌نجامی به‌رگری له‌خاكی رزگاركراوی كوردستان، له‌شه‌ڕێكی سه‌ختدا له‌گه‌ڵ سوپای دوژمن، له ناو شاری سلێمانیدا شه‌هیدكراو گه‌یشته كاروانی سه‌روه‌ران.
لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران