باڵێكی پارتی هه‌ركاتێك هه‌ستی كردبێت نێوانی یه‌كێتی و پارتی باشه، هه‌وڵی تێكدانی داوه‌و بۆ‌ته رێگر له به‌رده‌م چارەسەری کێشەکان و ئاستەنگی بۆ دەستپێشخەرییەکان دروستکردووە و قەیرانێکی نوێ و ئاڵۆزی سیاسی و ئەمنی و ئابووری خوڵقاندووە.
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت، "باڵێکی کەمینەی پارتی هەمیشە هەوڵی تێکدانی پەیوەندی و دەستپێشخەرییەکان دەدات".
سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشتر چه‌ندینجار له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و پارتییه‌وه رایگه‌یاندبوو، "هه‌ر كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی باش چووبێت، تێكدراوه. روونه كه ده‌ستێك هه‌یه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی باش نه‌بێت".
هه‌وڵی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی هه‌بوو، تێكیاندا
باڵی پارتی له حكومه‌ت هه‌موو كات هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ده‌دات و بۆ‌ته سه‌رچاوه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، "هه‌ركاتێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا هه‌بووبێت باڵی پارتی له حكومه‌ت به‌یاننامه‌یه‌ك یاخود راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی تێكداوه. ته‌نانه‌ت پێش نه‌ورۆز هه‌وڵێكی باش بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جدی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو جوتیار عادل كه وته‌بێژی باڵه‌كه‌ی پارتییه، هه‌وڵه‌كه‌ی له گۆڕنا".
وتیشی، "نییه‌تێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز یه‌كێتی و پارتی نه‌گه‌ن به رێكه‌وتن، به‌ڵام روویان نایه‌ت به‌خه‌ڵكی كوردستان بڵێن نامانه‌وێت رێكبكه‌وین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا هه‌ر رێكه‌وتنی لا گرنگه و هیچ داواكارییه‌كی تایبەتی نییه".
یه‌كێتی یه‌ك بڕیاره، به‌ڵام له‌ناو پارتیدا یه‌ك بڕیاری نییه
یه‌كێتی خواسی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و ده‌زانێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر پارێزراوتر ده‌بێت.
فه‌هیمه سابر حه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند، "هه‌ر كاتێك لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا هه‌بێت باڵێكی كه‌مینه‌ی پارتی هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه‌ی داوه و بۆ‌ته سه‌رچاوه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا".
وتیشی، "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێچه‌وانه‌ی پارتی، ئێستا یه‌ك بڕیاره و سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی هه‌ر بڕیارێك ده‌ربكه‌ن جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ناو پارتیدا ئه‌و یه‌ك بڕیارییه، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، نابینرێت. ئه‌مه‌ش وایكردوه بۆمان ده‌ربكه‌وێت چ باڵێكی پارتییه حه‌ز به نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ناكات".
ده‌شڵێت، "نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی جگه‌له‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر پارێزراوتر ده‌كات كه ئەوه خواستی یه‌كێتییه، به‌ڵام دیاره كه‌مینه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ناوێت و هه‌موو كات هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه‌ی داوه".
باڵێكی پارتی هه‌ڵوێستی جیایه
ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی له كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمدا په‌یڕه‌و كرا، به‌شێك بوو له ئه‌جێندای دوژمنانی كورد و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد هه‌رێم زیاتر قه‌رزاربێت، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی نه‌وت راده‌ستی عیراق بكاته‌وه.
زه‌رده‌شت جه‌لال، چاودێری سیاسی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتییەوە به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند، "باڵێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌جندای وڵاتانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی شه‌خسی و حزبی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات و گوێ به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی میله‌ته‌كه نه‌دات".
وتیشی، "ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تیش په‌یڕه‌و كرا به شێكه له ئه‌جێندای دوژمنانی كورد و وایكرد هه‌موو تاكێكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بخاته ژێر قه‌رزه‌وه، هه‌ر ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته‌شه نایه‌وێت دوو كورد پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و رێكبكه‌ون".
وتیشی، "ئه‌وه هه‌ڵوێسته‌ی باڵێكی پارتی دژ به‌باڵه‌كه‌ی تری و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی هه‌یه‌تی، وڵاتێكی بێگانه به‌وڵاتێكی دیكه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نییه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌بووه و ده‌رفه‌تی بۆ وڵاتانی دیكه ره‌خساندووه له‌دژی میلەتەکەمان پیلانه‌كانیان سه‌ربكه‌وێت، هه‌روه‌ها واده‌كات هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت خاك و ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان، كه گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته‌یه و چه‌ندین خوێنی له‌پێناودا رژاوه، ببه‌زێنن و ئامانجه گڵاوه‌كانیان به‌دیبهێنن، بۆیه كاتی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته ره‌تبكه‌نه‌وه‌و ستۆپ به باڵێكی شكستخواردوو بكه‌ن".
له دوای كۆنگره‌ی 14 ی حزبه‌كه‌ی، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاربوو په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ڵبداته‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌ن و حزبه‌كاندا دووری زیاتری خسته نێوانیان و تاكڕه‌وی و تاكبڕیاری نه‌ك له خودی حزبه‌كه له‌ناو حكومه‌تیشدا زیادیكرد، له كاتێكدا سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه لای پارتییه.
PUKMEDIA