قۆناغه سه‌ره‌کییه‌کان
له حاڵه‌تی کێودا بوه‌ستن. له‌گه‌ڵ هه‌ڵمژینی هه‌ناسه، ده‌سته‌کانتان له‌سه‌ریه‌ک دابنێن و به‌رزیان بکه‌نه‌وه بۆ ژوور سه‌رتان و ته‌واو رێکیان بکه‌ن. له‌گه‌ڵ دانه‌وه‌ی هه‌ناسه، ئه‌ژنۆکانتان بچه‌مێنه‌وه و له‌شتان بکێشنه خواره‌وه تا ئه‌وه‌ی رانه‌کانتان هاوته‌ریبی زه‌وی بێت. ناوقه‌دتان رێک رابگرن و سینگتان تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی بۆتان ده‌کرێ به‌ره‌و دواوه بکێشن و به‌ری پێتان به ته‌واوی به زه‌وییه‌وه بنووسێنن. له‌م حاڵه‌ته‌دا بمێننه‌وه و به سروشتی هه‌ناسه هه‌ڵمژن و هه‌ناسه بده‌نه‌وه. دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ناسه هه‌ڵمژین به ئارامی راست ببنه‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌دانه‌وەدا ده‌سته‌کانتان بێننه خواره‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه حاڵه‌تی ئاسایی.
سوودەکانی حاڵەتی هێز
-ماسولکه‌کانی ئه‌ندامه‌کانی سه‌روو ناوقه‌د و خوارناوقه‌د، ماسولکه‌کانی سک و دیافراگم به‌هێز ده‌کات.
-قاچه‌کان و په‌نجه‌کانی قاچ به‌هێز ده‌کات.
-بارودۆخی بڕبڕه‌ی پشت باش ده‌کات.
-جومگه‌کانی قوێزنگ، ئه‌ژنۆ، حه‌وز و شانه‌کان به‌هێز ده‌کات.
-چه‌وری رانه‌کان و قاچه‌کان داده‌به‌زێنێت.
-حه‌وز مه‌ساج ده‌کات
له‌م بوارانه‌دا به‌کار دێت
-لاوازی ماسولکه‌کانی سک و قاچه‌کان
-لاوازی بڕبڕه‌ی پشت
-ئارتریتی ئه‌ندامه‌کانی سه‌روو و خواروو
- قه‌ڵه‌وی
-گرفتی چوونه سه‌رئاو، کۆئه‌ندامی زاوزێ، ره‌حم، هێلکه‌دانه‌کان، گونه‌کان و پروستات چارەسەر دەکات.