هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، خەریکە دەبێتە مایەی قەیرانێکی نوێی نێوان ئەمریکا و تورکیا

08:41 - 2023-04-12
ڕاپۆرت
563 جار خوێندراوەتەوە

هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەدرۆنێکی تورکی، خەریکە دەبێتە مایەی سەرهەڵدانی قەیرانێکی نوێ لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا.

بەپێی راپۆرتێکی سکای نیوزی عەرەبی، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پەنتاگۆن) ئاماژەی بەوەکردووە کە وڵاتەکەی بیر لە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکاتەوە کە رەنگە سەرۆکی تورکیا و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەش بگرێتەوە.

جۆ تابت، پەیامنێری سکای نیوز لە واشنتۆن دەڵێت، لە کاتی هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانیدا، ئەمریکییەکان ئاگاداری لایەنی تورکیایان کردۆتەوە کە کارێکی وانەکەن بەڵام وەڵامی تورکیا نەگونجاو بووە و وتوویانە، هێرشەکە دەکەن ئەگەر سەربازی ئەمریکیشی تێدا بکوژرێت. ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی واشنتۆن.

سەرچاوەیەکی پەنتاگۆن لە لێدوانیدا بۆ سکای نیوز ئاماژەی بە سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسانی تورکیادا کردووە بەهۆی ئەو هێرشەی کراوتەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی. ئەو هێرشەی گوایە کاروانێکی ئۆتۆمبیلی کردۆتە ئامانج کە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی تێدابووە بەیاوەریی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان