فه‌هیمه سابیر
هاوزیندانیانم
گۆشه‌یه‌كه، هه‌ڤاڵ فه‌هیمه سابیر دووهه‌فته جارێك ده‌ینووسێت و تیایدا به‌سه‌رهاته‌كانی خۆی و هاوزیندانییه‌كانی ده‌گێڕێته‌وه.
2
پووره حه‌نیف یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و هاوزیندانیانه‌م، كه هه‌ر جار چاوم پێیده‌كه‌وێ ده‌چمه‌وه نێو بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه و چه‌ندان هه‌ست له‌ناخمدا شه‌پۆلده‌ده‌ن.
ئێمه كاتێك براینه زیندان كه‌سی لێنه‌بوو، زیندان چۆڵ بوو، چونكه هێنده به‌سه‌ر لێبووردنێكی گشتی تێنه‌په‌ڕیبوو.
رژێم وه‌ك سیاسه‌تی دیكتاتۆرانه‌ی خۆی و بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی، هه‌ندێكجار بڕیارێكی لێبووردنی گشتی ده‌رده‌كرد و دوای ماوه‌یه‌ك زۆربه‌ی ئازادكراوه‌كانی ده‌ستگیرده‌كرده‌وه، چونكه ده‌یزانی بۆ كوێ ئازادیان ده‌كا، كونجێك بۆ ئازادی نه‌بوو، سه‌رتاپا وڵات بریتی‌بوو له زیندانێكی گه‌وره.
ئه‌وه‌بوو دوای 18 رۆژ له ده‌ستگیركردنمان، رۆژێك خانمێكی رۆح سووكیان هێنا كه له پشت قسه خۆشه‌كانی و جارجار كۆمیدیاکانیدا ئازارێكی زۆر و تراژیدیایه‌كی گه‌وره به‌دیده‌كرا، كه ئه‌وخانمه‌ش پووره حه‌نیف بوو.
ئه‌و له‌كاتی بۆردوومانی گوندی شێخ وه‌سانان خوشك و براو زۆربه‌ی كه‌سوكاری گیانیان له‌ده‌ست دابوو، ماوه‌یه‌ك پێشتر له هه‌مان زیندان ببوو و به هۆی لێبووردنی ساڵی 1987ه‌وه كه له ژێرناوی (عید المیلاد سید الرئیس) ده‌ركرابوو، ئازاد كرابوو، ئه‌وجاره‌ش دووباره هێنرابووه‌وه زیندان و له منداڵه‌كانی جیاكرابووه‌وه كه ناویان (باپیر، منیره، عومه‌ر و عوسمان) بوون، چونكه هه‌میشه گوێمان له‌ناوی منداڵه‌كانی ده‌بوو كاتێك به‌زاراوه‌ی شیرینی شێخ وه‌سانان پێیدا هه‌ڵده‌گوتن و لاوانه‌وه و سه‌ردولكه‌ی ده‌گوت و ده‌گریا.
رۆژ دوای رۆژ زیندانیی زیاتر ده‌هێنران و ئه‌وێ قه‌ره‌باڵغتر ده‌بوو، ئێمه و پووره حه‌نیف و چه‌ند زیندانیه‌كی تر كه مواجه‌هه‌مان نه‌بوو، له‌كاتی مواجه‌هه‌و سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری زیندانیان، ئێمه ده‌براینه شوێنێكی چۆڵ و ته‌نیا.
له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كان هه‌مومان ببووینه كه‌سوكاری یه‌كتر، چونكه هاوخه‌بات هاو ئامانج و ئێستاش به‌یه‌كه‌وه له زیندانین و دڵی یه‌كمان ده‌دایه‌وه، یه‌كێك له‌و هاوزیندانیانه‌مان كچكی قسه‌خۆخۆش و به‌ئیراده‌بوو، هه‌میشه زیندانییه‌كانی ده‌خسته پێكه‌نین، ناوی (سه‌ودا) بوو به‌هۆی كاركردنی له رێكخستنه‌كانی حیزبی شیوعی كوردستان ده‌ستگیركرابوو، سه‌ودا هه‌ندێكجار بۆ گۆڕینی كه‌شوهه‌وای خه‌مناكی ناو زیندان، به‌گاڵته جلی پیاوانی له‌به‌رده‌كرد.
رۆژێك پوره حه‌نیف وه‌ك كاری هه‌میشه‌ی له‌سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌ی دانیشتبوو دوای نوێژكردن له‌خوا ده‌پاڕایه‌وه جارێكیدی به‌منداڵه‌كانی شاد بێته‌وه، چوبووه ناو خه‌ڵوه‌تی نزاكانی، له‌پڕ ده‌نگێك هات گوتی: حه‌نیفه حه‌سه‌ن ته‌ها به‌یاتاغه‌وه، پوره حه‌نیف هه‌ركه گوێی له‌ناوی خۆی و وشه‌ی به‌یاتاغه‌وه بوو، یه‌كڕكێپ بڵندبوو گوتی: هه‌ر ئه‌من ئه‌من به‌ربوم؟ ئه‌دی ئامین؟.
سه‌ودا به‌پێكه‌نین هاته ژوورێ و گوتی: نه‌ك ئامین، خۆتیش به‌رنه‌بووی، ئیدی بووه پیكه‌نین. سه‌ودا ئه‌ویاری و گاڵته‌یه‌ی درووستكردبوو.