پێشنیوەرۆی رۆژی چوارشەمە 19ی نیسانی 2023 وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی موسڵ، بەھاوڕێیەتی عەقید عبدالله کۆرەکی، فەرماندەی لیوای 728ی ھێزەکانی پێشمەرگە و وەفدێکی باڵای مەڵبەند و ژمارەیەك کادرانی دەڤەرەکە لە قەزای شێخان و ناحیەی بەعشیقەی سنووری پارێزگای موسڵ، بەشداری کرد لە جەژنی چوارشەممەی سۆر "سەری ساڵی ئێزیدیەکان".
لەمیانەی بەشداری لە جەژنەکەدا، لێپرسراوی مەڵبەند و وەفدی یەکێتی سەردانی ئەنجومەنی کۆبوونەوەی بەعشیقە و بەحزانیی کرد و چاویکەوت بە ژمارەیەك کەسایەتی و ریشسپی و قەواڵی ئێزیدیەکان، ھەروەھا لە قەزای شێخان سەردانی ماڵی بابە شێخ، سەرۆکی روحانی ئێزدی و ھەڤاڵ حسێن حەسەن نەرمۆ و ئەمیر خدیدا حسۆ کرد.
لە درێژەی سەردانەکەدا لێپرسراوی مەڵبەند و وەفدی ھاوڕێ سەردانی ژمارەیەك خانەوادەی کەسوکاری شەھیدانیان کرد لە برا ئێزدییەکان، لەوانەش شەھید درمان نەرمۆ و درویش قرۆ و خالد خەلەف و حسێن خدر و چەند خانەوادەی تری شەھیدان لە کۆمەڵگەی بوزا و شێخکا.
دواین وێستگەی سەردانی ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەند سەنتەری گەنجانی خەتاری بوو و لە لایەن بەرپرس و ستافی سەنتەرەکەوە پێشوازیکران
لەو سەرەدانانەدا وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی خۆیان و سەرکردایەتی یەکێتیان گەیاندە خوشك و برا ئێزدییەکان و ھیوایان خواست ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن .