تێكۆشه‌ری نه‌مر عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمان ناسراو به عه‌لی وه‌رمه‌زیاری، ساڵی 1964 له گوندی وه‌رمه‌زیاری ناوچه‌ی بازیان له دایكبووه، هه‌رچه‌نده خۆیان له تیره‌ی دۆڵه‌چه‌وتی جافن، به‌ڵام به‌هۆی گونده‌كه‌یانه‌وه نازناوی وه‌رمه‌زیاری وه‌رگرتووه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار و جوتیاردا پێگه‌یشتووه، ساڵی 1970 له گوندی گاوانی خراوه‌ته به‌رخوێندن و سه‌ره‌تایی ته‌واوكردووه، هه‌رچه‌نده له خوێندندا زیره‌ك بووه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له ناوچه‌كه‌یاندا نه‌یتوانیوه درێژه به خوێندن بدات، له‌كۆتایی ساڵانی حه‌فتاكاندا چۆته سلێمانی و بۆ دابینكردنی بژێوی خۆی و خێزانه‌كه‌یان شانیداوه‌ته به‌ر كرێكاری، ساڵی 1979 له رێگه‌ی دكتۆر عه‌لییه‌وه په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی ی.ن.ك-ه‌وه.
دوای شه‌هیدبوونی دكتۆر عه‌لی بووه‌ته پێشمه‌رگه، له هه‌رێمی پێنجی قه‌ره‌داغ، له دوای پێكهێنانی تیپه‌كان، چووه‌ته كه‌رتی دووی بازیانی تیپی 57ی سه‌گرمه، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و هۆشیاربووه، خۆشه‌ویستی ناو هاوڕێكانی و خه‌ڵكی گونده‌كان بووه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌و دواتر جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رت.
به‌شداریی ده‌یان شه‌ڕو داستانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، له‌وانه: داستانه‌كانی دابان- هه‌لاج، رزگاری و شه‌ڕه‌كانی گوندی جێشانه، شارۆچكه‌ی ئه‌ڵڵایی و ته‌یناڵ و هه‌یاسی و شه‌ڕه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، ساڵی 1985 له هێرشكردنه سه‌ر ره‌بایه‌كانی نزیك گوندی هه‌یاسی به سه‌ختی برینداركراوه.
له راپه‌ڕینی ساڵی 1991 رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له رزگاركردنی ناچه‌ی بازیان و جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بۆ هێرش و په‌لاماردانی ده‌زگاكانی و به‌عس و ئازادكردنی شار‌و شارۆچكه‌كان، به‌شداری ئازادكردنی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كردووه.
دوای ڕاپه‌ڕین كاری رێكخستنی كردووه له كۆمیته‌ی ڕێكخستنی بازیان كراوه‌ته كارگێڕی كۆمیته.
كادرێكی هۆشیارو رۆشنبیر بووه، به‌رده‌وام سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌و په‌یداكردنی كتێبی به‌نرخ بووه، به‌زۆری خولیای كتێبی رۆشنبیری و مێژووی كوردستان بووه، به‌رده‌وام هانده‌ری هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی بووه بۆ گرنگیدانی به خوێندن و خوێندنه‌وه‌و خۆڕۆشنبیركردن.
مه‌خابن، له ئه‌نجامی بریندارییه‌كه‌ی له ساڵی 1985دا، تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن ببوو و به‌وهۆیه‌شه‌وه له رۆژی 5/4/2003 كۆچی دوایی كرد‌و له گۆڕستانی بازیان به خاك سپێردرا.