عه‌مید/ دڵشاد هه‌ورامی
پێشمه‌رگه و كادری به‌توانا و دێرین هادی حه‌مه‌یوسف ناسراو به مام هادی هه‌ورامی، كوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاری شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌یه، له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه په‌یوه‌ندیكردووه به مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه، كادرێكی باشی رێكخستن بوو له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا، رۆڵێكی ئێجگار گرنگی بینیوه له سازدان و جۆشدانی خه‌بات، گه‌نجان و لاوانی وڵاتی هانده‌دا خوێندن ته‌واوبكه‌ن ئینجا ببنه پێشمه‌رگه.
پیاوێكی به‌تواناو به همه‌ت، هێمن و له سه‌رخۆ و كه‌م دوو و وریا‌و لێزان بوو، وریابوو له له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ریدا، ده‌یان كه‌سی هێنایه رێكده‌خستنه‌كانی ی.ن.ك و یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستانه‌وه، كه‌سایه‌تیه‌كی ده‌ست و ده‌م و داوێن پاك بوو.
له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌ی بچوك بچوكی پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕا و خۆی ده‌گه‌یانده ناوچه‌كه‌ی خۆی و نزیك ده‌بۆوه بۆ بینی خه‌ڵك و رێكخستنه‌كان وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر دوژمن.
باوه‌ڕناكرێت هیچ كه‌سێك له هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی لێی زویر بووبن، پیاوێكی له‌سه‌ر خۆ‌و به دیسپلین بوو له ناو شۆڕشدا، ده‌ستڕه‌نگینیش بوو له بواری ئاسنگه‌ریدا به‌تایبه‌ت له چه‌قۆ دروستكردندا.
به‌رده‌وام بوو له پێشمه‌رگایه‌تی و دانه‌بڕواوه، دوای راپه‌ڕین زۆربه‌ی كات له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان كاری كردووه و ماوه‌یه‌كیش له كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌رقاڵی رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان بووه، له ساڵی 2004یشه‌وه
خانه‌نشین كراوه.