رۆڵف دۆبێڵی
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(5)
روون و ئاشكرایه خێرایی ئوتومبێل زۆر زیاتره له رۆیشتنی مرۆڤ، به‌پێ یان جووڵه‌ی گالسیكه. ئه‌گه‌ر بته‌وێت به گالیسكه به‌گردێكدا سه‌ركه‌ویت، ئه‌وپه‌ڕی خێراییت (16) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له سه‌عاتێكدا، به‌ڵام به ئوتومبێل به‌لای كه‌مه‌وه به خێرایی (160) كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ده‌توانیت به ئاسانی به شاڕێكانی ئه‌ڵمانیادا بڕۆیت. وێڕای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له ترافیكدا یان له كاتی گڵۆپی سووردا بوه‌ستیت، ده‌توانیت حسابی ئه‌وه بكه‌یت خێرایی مامناوه‌ندیت به درێژایی ئوتومبێل لێخوڕینه‌كه‌ت له سه‌عاتێكدا چه‌ند بووه؟
باشه تۆ چۆن خێرایی مامناوه‌ندی حساب ده‌كه‌یت؟ به ئه‌گه‌رێكی زۆر سه‌یری كیلۆمه‌تری ئوتومبێله‌كه‌ت ده‌كه‌یت و به‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌دا دابه‌شی ده‌كه‌یت كه به‌ڕێوه بوویت. هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێ ئوتومبێلیش هه‌ن خۆیان خێرایی مامناوه‌ندی به درێژایی رێگاكه حساب ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه به‌رده‌ستت. ده‌بێت بڵێم ئوتومبێله‌كه‌ی من خێرایی مامناوه‌ندی دوا سه‌فه‌رمی حساب كردووه كه بریتییه له (48) كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، به‌ڵام ئه‌م شێوازه حسابكردنه هه‌ڵه‌یه، چونكه ده‌بێت كۆمه‌ڵێ شتی تریش له‌به‌رچاو بگیرێت، وه‌كو:
-1 ئه‌و سه‌عاتانه‌ی ده‌بێت ئیش بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئوتومبێلێك بكڕیت.
-2 ئه‌و سه‌عاتانه‌ی له ترافیك وه‌ستاویت.
شایانی باسه قه‌شه‌یه‌كی كاسۆلیك له ئه‌مریكا به ناوی (ئیڤان ئیلچ-Ivan Illcch) له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه و به حسابكردنی ئه‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه خێرایی مامناوه‌ندی ئوتومبیلی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ده‌ركه‌وتووه، (6) كیلۆمه‌تر بووه له سه‌عاتێكدا كه ته‌قریبه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی رۆیشتنی مرۆڤێكی ئاساییه به‌پێ. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م حسابكردنه هی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته كه ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مریكا (40 %) كه‌متر بووه له ئێستا و ئوتومبیلی كه‌متر به شه‌قامه‌كاندا هاتوچۆیان كردووه، به‌ڵام حاڵی حازر ئه‌و خێراییه ده‌بێت كه‌متر بێت له (6) كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
هه‌وڵ بده نه‌كه‌ویته ته‌ڵه‌كه‌وه
ئیڤان ئیلچ ئه‌م بابه‌ته‌ی به دژی پێشكه‌وتن و به‌رهه‌مهێنان ناوبردووه و مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه له‌وانه‌یه له یه‌كه‌م روانینیدا وادیار بێت ته‌كنه‌لۆجیا كاتمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام به روانینی ورد و حسابی ورد تێده‌گه‌یت كه هیچ سوودێك نا‌بینیت، كه‌واته ده‌بێت هۆشت لای ئه‌و جۆره ته‌ڵه‌یه بێت و هه‌وڵ بده‌یت پێوه‌ی نه‌بیت.
بۆ نموونه: ئیمه‌یل له‌به‌رچاو بگره، ده‌توانیت له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا ئیمه‌یله‌كانت بنێریت و سه‌یر بكه‌یت بزانیت ئیمه‌یلی تازه‌ت بۆ هاتووه یان نا. وێڕای ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی ئیمه‌یله‌كان به خۆڕایین و ناچار نیت بۆ ئه‌م خزمه‌تگوازییه پاره بده‌یت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌واوی مه‌سه‌له‌كه نییه، له‌وانه‌یه رۆژانه رووبه‌ڕووی ناوی زۆر ببیته‌وه و ناچار بیت فلته‌ریان بكه‌یت، وێڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێ جار ئێمه‌یلی لابه‌لات بۆ دێت و ناچاریت هه‌موویان بخوێنیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كامیان سوودی هه‌یه و كامیان زیاده‌یه، باشه ئێستا حسابی ئه‌وه بكه چه‌نده كاتت بۆ ئه‌مه به‌فیڕۆ ده‌چێت، وێڕای ئه‌وه‌ش ده‌بێت خه‌رجی ئینته‌رنێت و كاره‌با و ئه‌پده‌یتی مۆبایل یان كۆمپیوته‌ره‌كه‌شت ره‌چاو بكه‌یت. من حسابم كردووه بۆ وه‌رگرتنی ئیمه‌یلێكی به‌سوود یه‌ك دۆلار ده‌ده‌م، ئه‌مه‌ش رێك هه‌مان خه‌رجییه كه له رابردوودا بۆ نامه‌یه‌كی كاغه‌زی ده‌مدا.
ته‌نیا ماندوبوونه‌كه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه
كۆڕێك له‌به‌رچاو بگره كه بۆ كڕیاران یان به‌ڕێوه‌به‌ران گیراوه و چه‌ند بابه‌تێكی دیاریكراو له‌خۆده‌گرێت و ئه‌وه‌ی كۆڕه‌كه‌ی گرتووه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر كاغه‌ز چه‌ند شتێك ئاراسته‌ی ئاماده‌بوان بكات یان له‌سه‌ر شاشه نیشانیان بدات. هه‌روه‌كو ده‌زانیت ساڵی 1999 (پاوه‌رپۆینت) له بازاڕدا ناسێنرا و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆنفرانسه‌كه‌یان گرت كاتی خۆیان بۆ ئاماده‌كردنی سلاید و دیاریكردنی ره‌نگی لاپه‌ڕه‌كان و شێوه‌ی فۆنته‌كان ته‌رخانكرد، باشه دوای ئه‌م هه‌موو هه‌وڵه و دروستكردنی ئه‌نیمه‌یشن و وێنه جیاجیاكانی (پاوه‌رپۆینت) پێشه‌كی چ شتێكیان ده‌سكه‌وت؟ هیچ شتێك. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كاتێك ئامێرێك لای هه‌موان بێت و هه‌موان سوودی لێ ببینن به خێرایی كاریگه‌ری خۆی له ده‌ست ده‌دات و ته‌نیا شتێك كه بۆ شاره‌زای سلاید ده‌مێنێته‌وه ئه‌و ماندووبوونه‌یه كه له ئیشكردن و كات به‌فیڕۆدانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. له راستیدا به‌ڕێوه‌به‌ران كاتێكی زۆر بۆ فێربوونی پاوه‌رپۆینت و دروستكردنی سلاید ته‌رخان ده‌كه‌ن. له‌وانه‌یه هه‌ندێك ئه‌وه به ئامرازێكی باش بزانن بۆ خستنه‌ڕووی كۆنفرانسه‌كه، به‌ڵام به رای من به‌كارهێنانی ته‌نیا كات به‌فیڕۆدانه.
جوانیی تاوس به‌ڵایه
هه‌ندێ جار ئامێری جیاواز كه بۆ ئیسراحه‌تی ئێمه دروستكراوه زیانی وامان پێده‌گه‌یه‌نێت كه قابیلی خۆلێلادان نییه و خۆمان لێی بێئاگاین. له‌وانه‌یه بایۆلۆجیسته‌كان مانای دژه پێشكه‌وتن باشتر تێبگه‌ن، چونكه ئه‌م دیارده‌یه ساڵانێكی زۆر له سروشتدا هه‌بووه، بۆ نموونه: تاوسی نێر په‌ڕی درێژ و جوانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكه‌وێته به‌رده‌می رێوییه‌ك كه بیه‌وێ بیخوات، ئایا ئه‌و په‌ڕانه به‌كه‌ڵكی دێن یان رێگه‌ی راكردنی لێده‌گرن و راكردنی قورس ده‌كه‌ن؟ هه‌ڵبه‌ته هه‌رچه‌نده په‌ڕی تاوس درێژتر و گه‌وره‌تر بێت زیاتر سه‌رنجی مێیه‌ی تاوس به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت، به‌ڵام به‌هه‌مان راده ئه‌گه‌ری راوكردنی له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵی دڕنده‌وه زیاتر ده‌كات. شایانی باسه به درێژایی ساڵانێكی زۆر له نێوان جوانیی تاوسی نێر و توانای راكردنیدا له ده‌ستی باڵنده راوچییه‌كان هاوسه‌نگی هه‌بووه. هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته به نیسبه‌ت ئه‌و باڵندانه‌شه‌وه كه ده‌نگیان خۆشه راسته. له راستیدا هه‌تا ده‌نگیان خۆشتر بێت ئه‌و ئه‌گه‌ره زیاتر ده‌بێت كه به ئاسانی بكه‌ونه داوی باڵنده راوچییه‌كانه‌وه.
كه‌واته تۆ ده‌بێت دژی ئه‌و حاڵه‌تانه بیت كه به دژی پێشكه‌وتن لێك ده‌درێنه‌وه، هه‌ڵبه‌ته ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و حاڵه‌تانه ئێشێكی زۆر قورس نابێت، بۆ نموونه من ته‌نیا یه‌ك لاپتۆپم هه‌یه له ماڵه‌وه و ئینته‌رنێتی ماڵه‌وه‌م نییه. وێڕای ئه‌وه‌ش هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌پلیكه‌یشنی زۆر له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌م دابه‌زێنم و هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌باشی ئیش ده‌كه‌ن ئه‌پده‌یتیان نه‌كه‌م، ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم جگه له مۆبایل و لاپتۆپه‌كه‌م هیچ ئامرازێكی ئه‌لیكترۆنی تر له ماڵه‌كه‌مدا نییه. له راستیدا من به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن، رادیۆ، پله‌ی سته‌یشن و سه‌عاتی زیره‌كم به ته‌واوی خستۆته لاوه. به رای من بیرۆكه‌ی ماڵی زیره‌ك به‌ڕاستی ترسناكه و مایه‌ی نیگه‌رانییه. چونكه من حه‌زده‌كه‌م خۆم گڵۆپه‌كانی ماڵه‌كه‌م بكوژێنمه‌وه و هه‌ڵیان بكه‌م، وێڕای ئه‌وه‌ش سویچی كۆنی گڵۆپه‌كانی ماڵه‌كه‌م به هیچ جۆرێك قابیلی هاككردن نین، ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌كی زۆر نیگه‌رانی و بێتاقه‌تیم كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئیشی فۆتۆگرافه‌ر
ئایا ئه‌و كاته‌ت له‌بیره كامێرای دیجیتاڵی بۆ یه‌كه‌مجار كه‌وته بازاڕه‌وه؟ كه‌سانێكی زۆر سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی، چونكه ئه‌وانه ئیتر ناچارنه‌بوون به‌رده‌وام فیلمه ئه‌نه‌لۆگه گرانه‌كان بكڕن و ماوه‌یه‌كی زۆر دان به‌خۆیاندا بگرن بۆ ئه‌وه‌ی كامێرای ماڵه‌وه پیشانیان بدات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش فیلمه‌كانی تۆ دیاریكراو نه‌بوو، هه‌رچه‌ندت پێخۆش بوو بۆت هه‌بوو وێنه بگریت. له‌وانه‌یه وابێته به‌رچاو ئیشی فۆتۆگرافه‌ر تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئاسانه، به‌ڵام له راستیدا كامێراش نموونه‌یه‌كی دیاری دژه پێشكه‌وتنه، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه وێنه‌یه‌كی بێ‌شومار له‌ناو میمۆری مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ماندا سه‌یڤ ده‌كه‌ین، كه ته‌نانه‌ت كاتی ئه‌وه‌شمان نییه بۆ یه‌ك جاریش سه‌یریان بكه‌ین و گوڵبژێریان بكه‌ین، به‌ڵام به‌رده‌وام باك ئه‌پیان ده‌كه‌ین و له فه‌زایه‌كی هه‌وردا سه‌یڤیان ده‌كه‌ین، كه ئاستی جیاوازمان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا لێره‌دا كۆتایی نایه‌ت قه‌باره‌ی وێنه‌كانمان به‌رده‌وام زیاد ده‌كات و ناچارین هاردێك به‌كاربێنین كه زیاتر بگرێت یان ئینته‌رنێتێك بكڕین كه خێرایی زیاتر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ره‌قه‌تی ئه‌پلۆدی وێنه‌كانمان بێین له‌سه‌ر فه‌زایه‌كی هه‌ور.
له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌دا، ده‌بێت بڵێم ئاسایی وه‌كو هۆكارێك بۆ پێشكه‌وتن و ئیسراحه‌ت ته‌كنه‌لۆجیا ده‌رخواردی ئێمه ده‌ده‌ن، به‌ڵام زۆرجار ته‌كنه‌لۆجیا هیچ كاریگه‌رییه‌كی پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر شێوازی ژیانمان دانانێت، له راستیدا به رای من ئه‌م قسه‌یه هه‌ڵه‌یه كه ئێمه به‌بێ ته‌كنه‌لۆجیا ناتوانین ئیشوكاری خۆمان بكه‌ین، هه‌وڵ بده له جیاتی به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ئه‌و ئامرازانه‌ی به‌بیانووی ئاسانتركردنی ژیانته‌وه خراونه‌ته به‌رده‌ستت، مێشكی خۆت بخه‌یته‌كار و به ته‌گبیر و بیرۆكه‌ی راست كاروباری خۆت به‌ره‌و پێشه‌وه به‌ریت.
سەرچاوە: كتێبی/ هنر خوب زیستن.
كامێراش نموونه‌یه‌كی دیاری دژه پێشكه‌وتنه