خواكین سانشێزی كاپتنی یانه‌ی ریاڵ بیتیس هه‌واڵێكی خۆشی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند وه‌رزێكی تریش له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
خواكین له میانی ئاهه‌نگی بوون به پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا له یاریگای بینتۆ ڤیامارین له‌به‌رده‌م 40 هه‌زار هانده‌ری یانه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌مه بووه مایه‌ی دڵخۆشی هانده‌رانی یانه‌كه و بۆ ماوه‌یه‌ك ناویان ده‌وته‌وه.
خواكینی ته‌مه‌ن 40 ساڵ رایگه‌یاند پلانی تری هه‌بووه بۆ ساڵی داهاتوو، به‌ڵام دۆخی جه‌سته‌یی زۆر باشه‌و ئاره‌زوو ده‌كات ساڵێكی تر كاپتنی پڕۆژه‌كه‌ی مانوێل پلیگرینی بێت كه دوای 17 ساڵ توانیان نازناوی جامی شا ببه‌نه‌وه.
خواكین ساڵی 2005 جامی شای له‌گه‌ڵ بیتیس بردۆته‌وه كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی 23 ساڵ بوو، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه دوای 17 ساڵ و له ته‌مه‌نی 40 ساڵی وه‌كو كاپتنی یانه‌كه جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.
له‌لای خۆشییه‌وه مانوێل پلیگرینی راهێنه‌ری بیتیس خۆشحاڵی خۆی به بڕیاره‌كه‌ی خواكین ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و له‌ناو یاریگاو ده‌ره‌وه‌ش یه‌كێكه له پایه گرنگه‌كانی تیپه‌كه‌ی.
خواكین بۆ یه‌كه‌م جار وه‌رزی 2000-2001 به درێسی بیتیس ده‌ركه‌وتوه‌و دواتر 2006 چووه‌ته ڤالێنسیا و ساڵی 2015ه‌ش له فیۆره‌نتیناوه گه‌ڕایه‌وه بیتیس و به‌شێوه‌ی گشتی 494 یاری به درێسی یانه‌كه‌وه كردوه‌و 67 گۆڵیشی كردوه.