تیپی رێدبۆڵ توانی كۆنتڕۆڵی قۆناغی ئیمیلیا رۆمانیای پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن بكات و پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
قۆناغی ئیمیلیا رۆمانیا ده‌كه‌وێته باكووری ئیتالیا كه تیپی فێراری ده‌كه‌وێته هه‌مان ناوچه‌وه كه وه‌كو ئه‌وه وابوو له خاكی خۆیان ركابه‌ری بكه‌ن، بۆیه شارل لۆكلێری شۆفێری تیپه‌كه‌و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی جیهان هیوای ئه‌وه‌ی ده‌خواست ئه‌مه یارمه‌تی ده‌ربێت ئه‌م قۆناغه‌ش بباته‌وه.
لۆكلێری هه‌رچه‌نده له قۆناغی پاڵاوتن له‌پله‌ی دووه‌م هات، به‌ڵام نه‌یتوانی له پێشبڕكێی كۆتایی به‌رگه‌ی فشاری تیپی رێدبۆڵ بگرێت و له كۆتایی له‌پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی هات.
تیپی رێدبۆڵ له رێگه‌ی ماكس ڤێرشتابنی پاڵه‌وانی جیهان توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و سێرجیۆ پێرێزی هاوڕێشی له‌پله‌ی دووه‌م هات و لاندۆ نۆریسی شۆفێری تیپی ماكلارنیش پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مه‌ش دووه‌م قۆناغه ڤێرشتابن له كۆی چوار قۆناغی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌یباته‌وه كه پێشتر له سعودیه‌ش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هێشتا لۆكلێر له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دایه.
لویس هامیڵتۆنی شۆفێری تیپی مارسیدس و خاوه‌ن حه‌وت نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهان درێژه‌ی به ئاسته خراپه‌كه‌ی دا له‌م وه‌رزه‌و له پله‌ی سیانزه‌یه‌م كۆتایی به پێشبڕكێكه هێنا.