ئیگا شڤیۆنتیكی پۆڵه‌ندی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌رده‌وامه له راماڵینی ركابه‌ره‌كانی له پاڵه‌وانێتییه‌كان و ئه‌مجاره‌ش توانی نازناوی پاڵه‌وانێتی شتوتگارت بباته‌وه كه چواره‌م نازناویه‌تی له‌سه‌ریه‌ك.
شڤیۆنتیك ئه‌م وه‌رزه به ئاستی ناوازه ده‌ركه‌وتوه و دوای وازهێنانی ئاشلی بارتی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته گوشار له‌سه‌ری و به‌رده‌وامی به بردنه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی داوه.
ئه‌و كچه یاریزانه 20 ساڵه توانی نازناوی پاڵه‌وانێتی شتوتگارتیش كه له‌سه‌ر یاریگای گڵ ده‌كرێت بخاته سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌م وه‌رزه‌دا كه له یاری كۆتایی به ئاسانی و به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر (6-2 و 6-2) ئارینا سابالینكای سێیه‌می ریزبه‌ندی دووچاری شكست كرد.
ئه‌مه چواره‌م نازناوه ئه‌و كچه یاریزانه له‌سه‌ریه‌ك ده‌یبات كه له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی قه‌ته‌ر تۆتاڵه‌وه هیچ كچه یاریزانێك نه‌یتوانیوه شڤیۆنتیك دووچاری شكست بكات و به‌هۆیه‌وه قه‌ته‌ر تۆتاڵ و ئیندیان وێڵز و میامی و دواجاریش شتوتگارتی بردۆته‌وه كه سێ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی یه‌كه‌م ماسته‌رز بوو.
شڤیۆنتیك ئێستا خاوه‌نی 23 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كه له پاڵه‌وانێتییه‌كان كه ئه‌مه باشترین ریكۆرده له نێو یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی.