بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له دوایین به‌ره‌وپێشچوون و گۆڕانكارییه‌كان، سه‌ردانی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی حه‌فتای كرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌ی حه‌فتای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ و شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه و جه‌لال شێخ ناجی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی گه‌شه‌سه‌ندن، پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه و جموجوڵی پاشماوه‌كانی تیرۆریستانی داعش.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی توانا مرۆیی و سه‌ربازییه‌كان كرده‌وه و رایگه‌یاند: له هه‌وڵه‌كانمان بۆ بنیاتنانی هێزێكی تۆكمه و مۆدێرن به‌رده‌وامین. مه‌شقی چڕ و راهێنانی به‌رده‌وامی هێزه‌كان و دابینكردنی پێداویستییه‌كان كۆڵه‌كه‌ی گرنگی سوپایه و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه به باشترین شێوه ئاماده و پڕچه‌ك بكه‌ین.
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی باسی له گرنگی توانا هه‌واڵگرییه‌كان كرد و وتی: ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی ورد، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كان، كرده سه‌ربازییه‌كان بكرێت و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانیش له‌سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه بێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین جموجوڵ و چالاكییه‌كانی داعش تاوتوێكرا و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی راسپارد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هه‌ر جووڵه و پلانێك بوه‌ستنه‌وه كه ئارامیی هه‌رێمی كوردستان بخاته مه‌ترسییه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی به گرنگ وه‌سفكرد.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی جه‌ختیشیكرده‌وه هێزی پێشمه‌رگه و هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی سه‌ر و ماڵی خه‌ڵكن. بۆیه رێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ین هێزی تایبه‌تی هه‌بێت و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.