له میانی ئاهه‌نگێك كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له شاری سیڤیای ئیسپانیاوه به‌ڕێوه‌چوو خه‌ڵاته‌كانی لۆریۆس تایبه‌ت به دیاریكردنی باشترینه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ریه‌ك له ماكس ڤێرشتابنی هۆڵه‌ندی و پاڵه‌وانی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن به باشترین وه‌رزشكاری كوڕ‌و و ئیلین تۆمسۆن هیرا به باشترین وه‌رزشكاری كچ دیاریكران و خه‌ڵاتی لۆریۆسیان پێدرا.
ڤێرشتابن وه‌رزی رابردوو دوای ركابه‌ریه‌كی قورس توانی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن له‌ژێر كۆنتڕۆڵی لویس هامیڵتۆن بهێنێته ده‌ره‌وه، به‌هۆی ئه‌مه‌ش بووه جێگره‌وه‌ی رافا نه‌داڵ و خه‌ڵاتی لۆریۆسی برده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا دیاریكردنی ئیلین تۆمسۆن بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه پێشبینی كرا‌و بوو ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سێ میدالی ئاڵتونی له ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ له مل كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش خه‌ڵاتی لۆریۆسی وه‌كو باشترین تیپی ساڵ پێدرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بوونه پاڵه‌وانی یۆرۆ.
یه‌كێكی تر له خه‌ڵاته‌كان بۆ ئێما رادۆكانۆی ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ریتانیا بوو كه خه‌ڵاتی ئه‌ستێره‌ی تازه ده‌ركه‌وتوی پێدرا كه ئه‌و كچه یاریزانه له ته‌مه‌نی 18 ساڵی بووه براوه‌ی فلاشینگ میدۆوز.
چه‌ندین وه‌رزشكاری تریش خه‌ڵات كران له نێویاندا تۆم برادی كه خه‌ڵاتی ده‌ستكه‌وتی ژیانی پێدرا و رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكیش خه‌ڵاتی ده‌ستكه‌وتی ناوازه‌ی پێدرا ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ریكۆردی گێرد مۆله‌ری له بۆندس لیگا شكاند و ڤالنتینۆ رۆسی ئه‌فسانه‌ی ماتۆڕسواریش خه‌ڵاتی سپۆرتینگ ئایكۆنی پێدرا ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وازهێنانی راگه‌یاند.