ده‌سته‌ی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانانی تینسی سه‌رزه‌وی بڵاوكرده‌وه كه ئیسپانیه‌كان له ئاستی كوڕان و كچان چه‌ند پله‌یه‌ك هاتونه‌ته پێشه‌وه.
كارلۆ ئه‌لكارازی ئه‌ستێره‌ی لاوی ئیسپانی بووه یه‌كه‌م یاریزان له ساڵی 2005ه‌وه له ته‌مه‌نی 18 ساڵی بچێته نێو ریزبه‌ندی باشترین 10 یاریزانی جیهان و سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی نۆیه‌م و هه‌مان ژماره‌ی پێشووی رافا نه‌دالی دووباره كرده‌وه.
ئه‌لكاراز ئه‌م وه‌رزه به ئاستی ناوازه ده‌ركه‌وتوه‌و توانیویه‌تی هه‌ر سێ پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی میامی و ریۆ دی جانیرۆ و دواجاریش بارسێلۆنا بباته‌وه.
هه‌ر له ریزبه‌ندی كوڕان سه‌ره‌ڕای شكست له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی به‌لگراد نۆڤاك جۆكۆڤیچ پارێزگاری له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرد، ئه‌مه‌ش به‌سوود بینین له پێكانی دانێل میدڤیدیڤ كه به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كان ناكات.
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش دیارترین گۆڕانكاری سه‌ركه‌وتنی پاولا بادۆسا بوو بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی جیهان، ئه‌مه‌ش باشترین ده‌ستكه‌وتیه‌تی و دوای ئه‌وه هات سه‌ركه‌وت بۆ پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی شتوتگارت.
دوای بردنه‌وه‌ی 23 یاری و 4 پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ریه‌م ئیگا شڤیۆنتیك پێگه‌كه‌ی له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌هێزتر كرد‌و و زیاتر له دوو هه‌زار خاڵ له پیش نزیكترین ركابه‌ریه‌تی.