دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگ دوپاتیان كرده‌وه ریاڵ مه‌درید گه‌یشتۆته رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ رۆدریگێری به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
ئه‌و به‌رگریكاره ئه‌ڵمانیه بۆنده‌كه‌ی هاوینی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ چێڵسی كۆتایی دێت و له‌ماوه‌ی رابردووش نوینه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین یانه گفتوگۆیان كردوه‌و دواجاریش به‌پێی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كان له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش ورده‌كاری رێككه‌وتنی نێوان یانه‌ی شاهانه و نوێنه‌رانی یاریزانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه به‌هۆیه‌وه ئه‌و یاریزانه رازی بوو په‌یوه‌ندی به ریاڵ مه‌دریده‌وه بكات.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركا بۆندی رۆدریگێر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه و ریاڵ مه‌درید ده‌توانێت وه‌رزێكی تریش درێژی بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه ریاڵ مه‌درید بڕی 15 بۆ 20 ملیۆن وه‌كو شیرینی بۆنده‌كه ده‌دات به نوێنه‌رانی ئه‌و یاریزانه و مووچه‌ی یاریزانه‌كه‌ش له‌نێوان 9 بۆ 10 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه ده‌بێت.