کەشتی دیداری یەکێتی گەیشتە شارە حەیاتەکە

12:43 - 2022-04-27
کوردستان
547 جار خوێندراوەتەوە

 سبەی پێنج شەممە 28/4/2022 سەعات 10ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت بە بەشداری مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی تری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری سلێمانی و چەمچەماڵ.

دیداری یەكێتی بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاووتوێكردنی واقیعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی وتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ بكا و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەموان، بێ جیاوازی، فەراهەم بكات. لەم چواچێوەیەدا دیداری یەكێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستا و ئایندەی حزب و پێداویستی و كێشە و پێشهاتەكانی كۆمەڵگەكەمان، ئەزموونی سیاسی گەلەكەمان تاوتوێ بكات، چونكە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی كوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و كۆششە تازەیە دەخوازێت، پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێكتەرەكاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەكێتییانە بێنینە كایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان