هێرۆ خان دایکێکی میهرەبان

11:31 - 2023-05-28
دووتوێ
480 جار خوێندراوەتەوە

هێرۆ خان  مێژووییەکی  سەخت  و پڕ  لە   چەرمەسەریی  کردوێتی  بە ژنێکی پۆڵایین، بەڵام لە هەمانکاتدا میهرەبان و دڵفراوان، لەوکاتەوەی چۆتە نێو مەیدانی خەبات و کوردایەتی، کاتێک لە شاخ بووە تێکۆشەر و پێشمەرگە و هاوەڵی سەرۆک مام جەلال و پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە و دیکۆمێنتەری چەندین قۆناغی خەباتی شاخ و شۆڕش بووە، ئەو خانمە بەوە ناسراوە زۆرترین خزمەتی  بە  گەلەکەی   و پڕەنسیپ و بەهاکان کردووە کە باوەڕی پێیان بووە، جگەلەوەی هەردەم داکۆکیکاری  راستیی  بووە، هەموو ئەوانەش کە رۆژێک ناسیویانە و کاریان لەگەڵدا کردووە، هاوڕێ و خوشکی گەورەی هەموان بووە، بۆیەش نازناوی دادەی لەناو پێشمەرگەدا وەرگرتووە.
ئەو ژنە تێکۆشەرە هەرچەندە حەزیکردووە بەبێ دەنگیی و هێمنی کار بکات و خزمەتی بە میللەتەکەی بگەیەنێت، هەرگیز نەیویستووە بۆ راکێشانی سەرنجی خەڵک باسی کارەکانی خۆی بکات، هەر خۆی کەسێکی پڕکار و  کەمدوو بووە.
مێژووی ئەم زاتە پڕە لە بەها مرۆییەکان  و  سەرباری  ئەو کۆسپ  و رێگرییانەی کە هاتوونەتەڕێی، بەڵام مێژووی کار و خەباتی پڕە لە بەها مرۆییەکان، بۆیە زۆر کەس هەن هێرۆ خانیان لە شوێنە گشتییەکاندا بینیووە کاتێک بە تەنیا بە ئۆتۆمبیلێکەوە و بەبێ پاسەوان گەڕاوە و بە ئاسایی چۆتە ناو خەڵکەوە.
 دادە هێرۆ زۆرجار تەماشای یاریی منداڵانی کردووە و بە دەستی خۆی دیاریی بەسەریاندا دابەش کردووە. هەموان دەزانین هێرۆخان هەردەم لە خەمی منداڵاندا بووە و هەوڵیداوە بۆ پاراستنی منداڵانی بێ دایک و باوک و بێ سەرپەرشت، وەک دایكێک خەمخۆریان بووە، ئەو خەمخۆرییەش بوو وایلێکرد هەر لەدوای راپەڕین «رێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان» دابمەزرێنێت بۆ پاراستنی منداڵان، کە مێژووی ئەو رێکخراوە و هێرۆخاندا پڕە لە کار و بەهای مرۆڤایەتی و ئەگەر بمانەوێت باسی بکەین بە تەنیا وتارێک ناتوانین مافی خۆی بدەینێ و باسی بکەین، بۆیە وەک چۆن دادە هێرۆ وای پێخۆش بووە کار و چالاکی و خزمەتەکانی لە بری خۆی بدوێن و ئێمەش هیوای لەشساغیی و تەمەن درێژیی بۆ دەخوازین کە گەلی کورد لە دایک و دادە و خەمخۆرێکی وەک ئەو  بێبەش نەکات.

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان