ناوی رۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی له نێو ئه‌و یاریزانانه‌یه كه به‌شداری له پاڵه‌یوانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی بازل ده‌كه‌ن كه وابڕیاره كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ بكرێت.
رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتی بازل رایانگه‌یاند رۆجیر فێدره‌ر كه 15 جار سه‌ركه‌وتوه بۆ یاری كۆتایی و 10 جاریش نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بردۆته‌وه ئه‌مساڵ به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كات.
فێدره‌ر كه هاوینی ئه‌مساڵ مۆمی 41 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ده‌كوژێنێته‌وه له‌وه‌ته‌ی ساڵی رابردوو له پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن كراوه‌ته ده‌ره‌وه به‌شداری له هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی نه‌كردوه.
دوای دووچاری بوونی به پێكان له‌و پاڵه‌وانێتییه فێدره‌ر بۆ جاری سێیه‌م له‌ماوه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگ نه‌شته‌رگه‌ری له ئه‌ژنۆی بۆ كرا‌و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی ساڵێكه به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی نه‌كردوه.