د.لەتیف رەشید: دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە ئاستەنگ دروست دەکات

01:02 - 2023-06-07
عیراق
310 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە.
د.لەتیف رەشید لە پەیامێکدا دەڵێت، پێزانینیان ھەیە بۆ ھەوڵەکانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە جەختیشیکردەوە کە ھەر دواکەوتنێک لە پەسەندکردنی، ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانی حکومەت و چالاکییەکانیدا دروست دەکات، زیانیش بە پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان دەگەیەنێت. 
وتیشی، پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گرەنتیکردنی پێداویستییەکان و ئاوەدانکردنەوە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و تەواوکردنیان لە شار و پارێزگاکان. 
وتیشی، چاوەڕوانن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بکات، بەشێوەیەک لە ئاست چاوەڕوانی گەل و ئاستی بژێوی و خزمەتگوزاریدا بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان