بافڵ جەلال تاڵەبانی:کۆتایی بە تاکڕەویی ئیداری دەهێنین

09:52 - 2022-04-30
کوردستان
612 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ وانەبێژانی زانکۆی ھەڵەبجە کۆبووەوە.

‏‎لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەكی ورد لەبارەی کێشەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندنی باڵا، گرفتەكانی زانكۆی هەڵەبجە و شایستە داراییەكانی وانەبێژانەوە كرا كە لە ساڵی رابردووەوە لەلایەن حكومەتەوە خەرجنەكراوە.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی خوێندنی باڵا، چارەسەركردنی كێشەكان و پێشنیارەكان بۆ پێشخستنی رەوتی خوێندن كرد و وتی، لای یەكێتی پڕۆسەی خوێندن گرنگی خۆی هەیە و پشتیوانی هەموو پڕۆژەیەك دەكەین كە خزمەت بە زانكۆكان و رەوتی خوێندن بكات.

‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ وانەبێژان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، ئەركی ئێمەیە بەدەم داواكارییە رەواكانتانەوە بێین و لەپێناوی دابینكردنی ژیانێكی ئارام بۆ خەڵكەكەمان هەوڵ بدەین. دڵنیاتان دەكەمەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێت و كۆتایی بە تاكڕەویی ئیداری دەهێنین، خزمەتكردن جێگای دروشم بگرێتەوە و جیاكاری لەنێوان شارەكاندا نەمێنێت.

 

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان