ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی تابڵێی خوێناوی و پڕ لهئازاربوو بۆ كچه مۆدێل و بلۆگه‌ر و تیكتۆكچییهكانی عیراق و كوردستان، سه‌ره‌تا به زیندانیی كردن و هه‌ڕه‌شه لێكردنیان مه‌سه‌له‌كه كۆتایی ده‌هات، ئێستا كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك یه‌كێكیان لێ ده‌كوژرێت یان له‌ڕێی كه‌سوكاریانه‌وه یان له‌ڕێی چه‌كداری نه‌ناسراو و ده‌مامكداره‌وه، سه‌ره‌تا كه ئه‌م دیارده‌یه سه‌ریهه‌ڵدا كۆمه‌ڵگه به‌گه‌رمیی به‌ره‌وپێشیان چوو، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی چه‌ند ملیۆن لایك و فۆلۆوهرن، ده‌یانتوانی به وروژاندنی خه‌ڵكی له‌ڕێی به‌كارهێنانی جه‌سته و قسه بێ په‌رده و رووتهكانیانهوه سه‌رنجی هه‌مووان رابكێشن و كاڵاكانیان ساغبكه‌نه‌وه. ئه‌مانه له‌لایه‌ن هێزێكی نادیاره‌وه دروستكران بۆ ده‌ستكه‌وتی ماددی و گۆڕینی داب و نه‌ریتی باوی خه‌ڵكیی و بیروباوه‌ڕه‌كانیان، ته‌نانه‌ت بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره دزراوهكانش به‌كارده‌هێنران. ده‌توانم سوێند بخۆم له قۆناغێكدا ئه‌م بلۆگه‌ر و تیكتۆكچی و بۆتۆكس و فیلهرانه زۆربه‌ی داهاتی وڵات ده‌چووه گیرفانی ئه‌وانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێشبینی بكات كه یاریی دروستكردنیان كۆتاییه‌كی تابڵێی خوێناویی ده‌بێت، رۆژنییه له باشووری عیراقه‌وه هه‌واڵی رفاندن و كوشتنی یه‌كێك له‌م ژنه ناسراوانه‌ی سۆشیال میدیا نه‌بیستین. ئه‌م توێژه له كچان و ژنان كه ده‌رهاویشته‌ی قۆناغی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیا و دیجیتاڵ میدیا و زیره‌كیی ده‌ستكردن هه‌ندێكیان كوژراون و ئه‌وانی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌سه‌ره و وڵات به‌جێده‌هێڵن، ئه‌گه‌رچی خۆیان رێگه‌یه‌كی ته‌مومژاویان هه‌ڵبژاردووه و پێیدا رۆیشتوون، به‌ڵام كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر ژیان و مانه‌وه‌یان مه‌ترسییداره، ئه‌ی رۆڵ و پێگه‌ی یاسا و دادگاكان له كوێن ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س له‌لای خۆیه‌وه ئه‌وه له‌ناو ببات كه به‌دڵی نییه. ئه‌گه‌رچی عیراق و هه‌رێمی كوردستان قۆناغی زۆر سه‌ختی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژییان بڕیووه و له پێناوی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئارامیدا شه‌هیدی زۆریانداوه، به‌ڵام راگرتنی ئه‌م فواره‌ی خوێنه ئه‌ركێكی مرۆڤانه‌ی گرنگه، به‌تایبه‌تی كه هه‌ندێجار به‌ناوی پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه تاوانباران سنووره‌كانیش ده‌به‌زێنن و له رۆژئاوایش ئه‌و ژنانه ده‌دۆزرێنه‌وه و ده‌كوژرێن یان بریندار ده‌كرێن و ده‌خرێنه به‌رده‌م زه‌بری ده‌روونیی. قوباد تاڵه‌بانی دروشمێكی جوانی هه‌یه كه ده‌ڵێت (هیچ شه‌ره‌فێك له ژن كوشتندا نییه)ئه‌مه راسته به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی زۆربه‌مان ئه‌و ژنانه ناناسین به‌رله كوشتن‌یان، چیرۆكهكانشیان نازانین، به‌ڵام بكوژه‌كان به هه‌نجه‌تی پاراستنی شه‌ره‌فیان دێن و ده‌یانه‌وێ هه‌موو دنیا تێبگه‌یه‌نن كوژراوه‌كه شه‌ره‌فی نییه! ئه‌مجۆره بیركردنه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه ده‌خاته دۆخێكی قه‌یراناویی نا شارستانییه‌وه. تكایه دژی كوشتن و توندوتیژیبن كوژراوه‌كانیش وه‌ك ئێمه مرۆڤن و مرۆڤیش قابیلی هه‌ڵه‌كردنه و شایسته‌ی لێبووردنیشه.