چەند سەرنجێك لەسەر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر

11:08 - 2024-05-02
هاشم غەمگین
179 خوێندراوەتەوە

هاشم غەمگین


لە هەرێمی کوردستان رۆژانە ئۆتۆمبێلێكی زۆری بارهەڵگر لە رێگاوبانی نێوان شارەكان هاتوچۆ دەكەن، لەبەرئەوەی وەك وڵاتان رێگەی تایبەتی هاتوچۆ بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان جیانەكراوەتەوە و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ بووەتە هۆی دروستبوونی بەشێک لە رووداوەکان.
بەپێی یاسای نێودەوڵەتی خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر شەقامەكان دیاریكراو و سنووردارە، بەڵام لە هەرێم هەندێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان پابەندی یاساكانی هاتوچۆ نابن و سەرپێچی دەكەن.

 

نەبوونی رێگەی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان بووەتە هۆی دروستبوونی بەشێک لە رووداوەکانی هاتوچۆ

چەند رێنماییەك بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەخەینەڕوو، بۆ ئەوەی رەچاوی سەلامەتی بکەن و دووربن لە رووداو.
*پابەندبوون بە خێرایی دیاریكراوی لێخوڕین و زیادەڕۆیی نەکردن.
* تا دەتوانن یەك هێڵ بگرن و جێگۆڕكێ و ئەمبەرو ئەوبەر نەكەن.
* لەکاتی لێخوڕین لەگەڵ شۆفێرەکانی تر پیشەیی بن، واتا تووڕە و هەڵچوو مەبن.
* كاتێك هەست بە ماندوێتی دەكەن، پشوو بدەن پاشان دەست بە لێخوڕێنی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەنەوە.
* لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا خۆیان لە سەرقاڵكردن بەدووربگرن، وەك قسەكردن بە تەلەفۆن یان نامە ناردن.
* پێویستە شۆفێر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی پێش و دوای هەر گەشتێك پشكنینی ورد بۆ ئۆتۆمبێلەکەی بکات.
* پێویستە پابەندی یاساکانی هاتوچۆ بن و خۆیان لە پێشێلكاریی بە دوور بگرن.
پابەندنەبوونی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە یاساکانی هاتوچۆوە، دەبێتە هۆی روودانی رووداوی قورس، بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رۆژانی هەینی لەسەر ئەو شەقامانەی دەکەونە سەر رێگای سەیرانگاکان بڕیارێکی دروستە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان دووربن لە ئەگەری دروستبوونی رووداوی هاتوچۆ.

وتارەکانی نوسەر