سه‌رگوڵ نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ناسراو به سه‌رگوڵ خانمی بابان، ماوه‌ی 27 ساڵه له راگه‌یاندن كار ده‌كات، ئێستا ماوه‌ی 4 ساڵه له رادیۆی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (ئه‌زموون)ه.
سه‌رگوڵ خانمی بابان به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: ده‌ستپێكم له راگه‌یاندن ساڵی 1996 بوو، واتا من ماوه‌ی 27 ساڵه له راگه‌یاندندا به‌بێ دابڕان كار ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها مامۆستا و چالاكوانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریم، هه‌موو به‌رنامه‌كانیشم بۆ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بووه، ناتوانم ژماره‌ی به‌رنامه‌كانت پێ‌بڵێم، چونكه زۆرن، نه سه‌ختیی ژیان نه هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه كارم تێبكات بۆ دابڕان له راگه‌یاندن، چونكه راگه‌یاندنم به حه‌زوخولیا هه‌ڵبژاردووه.
سه‌رگوڵ خانم وتیشی: ریپۆرتاژم ده‌كرد له‌سه‌ر پێشانگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان بۆ رۆژنامه‌ی مامۆستایان، دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌ڵه نوسه‌ران و په‌روه‌رده‌ییه‌كان، زۆربه‌ی فێستیڤاڵ و چالاكییه هونه‌رییه‌كان به وێنه ریپۆرتاژم ئاماده ده‌كرد بۆ گۆڤار و رۆژنامه‌ی مامۆستایان، گۆڤاری په‌یامی مامۆستا، رۆژنامه‌ی ئامانج، ته‌نانه‌ت له رۆژنامه‌ی سلێمانیش راپۆرتی هونه‌ری، ئه‌ده‌بی، كۆمه‌ڵایه‌تیم كردووه، هه‌میشه وتومه راگه‌یاندن خۆشه‌ویستییه‌كی دانه‌بڕاوه له رۆحم.
یەسنا محەمەد