زیاد جەبار بۆ كوردستانی نوێ‌:

یەكێتی رۆڵی كاریگەری هەیە

11:41 - 2024-04-17
کوردستان
72 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی سەردانی باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان بۆ سلێمانی، زیاد جەبار ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ‌، رایگەیاند: سەردانی وەفد و نوێنەرانی وڵاتان بۆ سلێمانی، تێگەیشتنی ئەو وەفد و نوێنەرانەیە لە رۆڵ و كاریگەریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان و عیراق، وتیشی: سەردانەكان بۆ تاوتوێكردنی ئەو دۆخەیە كە لە عیراق و ناوچەكەدا هەیە، یەكێتی رۆڵی كاریگەری خۆی هەیە، هەم لەڕووی توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكان، هەم لە ئاستی ناوخۆ و عیراق و جیهاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان