ئەمڕۆ رێوڕەسمی بەخشینی (خەڵاتی زێڕینی بلە) بەڕێوەدەچێت

10:32 - 2024-04-23
کوردستان
154 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

 
ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبردنی خەڵاتی زێڕینی بلە بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 23/4، سەعات چوار، لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی، لەیادی 24مین ساڵی ماڵئاوایی مامۆستا برایم ئەحمەد شاعیر و نووسەر و رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار و بیرمەندی گەورەی كورد، رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی زێڕینی بلە بەڕێوەدەچێت.
راسان موختار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی خەڵاتی زێڕینی بلە بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەم رێوڕەسمەدا هەروەك ساڵانی پێشوو 10 كەس لەو كەسانەی كە لە هەر بوارێكدا بێت، خزمەتی زۆریان بە كورد و مەسەلەی كورد كردووە لە رووی ئەدەبی و مێژوویی و هونەری و پزیشكی و ...هتد، خەڵاتی زێڕینی بلە وەردەگرن.
راشیگەیاند: ئەم ساڵ لە هەموو بەشەكانی كوردستان خەڵكی تێدایە و تەنها تایبەت نییە بە باشووری كوردستان، بگرە لە دەرەوەی كوردستانیش كە كورد لە هەر شوێنێكی دیكەی جیهان بێت، دەتوانێت ئەو خەڵاتە وەربگرێت.
جەختی لەوەشكردەوە، ئەم خەڵاتە تەنها تایبەت نییە بە كورد، زۆرجار خەڵكێكیش وەریدەگرێت كە كورد نییە، بەڵام ئەو كەسانەن كە خزمەتێكیان بە كورد كردووە، واتە كەسێكی بیانی كە خزمەتی كوردی كردووە و خزمەتەكەی جێگەی رێز و دەستخۆشییە، ئەو خەڵاتە وەردەگرێت.

#خەڵاتی زێڕینی بلە

بابەتە پەیوەندیدارەکان