لەمەولا تەنیا لە رێی بانکە رەسمییەکانەوە پارە دەنێردرێتە دەرەوەی عیراق

07:03 - 2024-04-17
عیراق
55 جار خوێندراوەتەوە

لەپێناو رێکخستنی پرسی ناردنە دەرەوەی پارە، عیراق و ئەمریکا لەسەر ئەوە رێکەوتن، چیتر بە هەڕەمەکی و لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت، لە عیراقەوە پارە نەنێردرێتە دەرەوە.
هاوکات لە کۆبوونەوەی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، پرسی ناردنە دەرەوەی پارە تاوتوێ کراوە و لای خۆشیەوە، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عیراق، رایگەیاند: هەردوو وڵات رێکەوتن، لە کۆتایى ئەمساڵەوە و پشت بە بانکە رێگەپێدراوەکانی عیراق ببەسترێت بۆ رێکخستنى پەیوەندیی لەگەڵ بانکەکانى دەرەوە.
هەروەها وتیشی لە کۆبوونەوەکەی سودانى و بایدندا، باس لە هەڵگرتنى گەمارۆى سەر بانکە عیراقییەکان کراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان