محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، سەردانەكەم بۆ ئەمریكا كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێیە لەگەڵ واشنتۆن و لەگەڵ سەرۆك جۆ بایدن باسی كاركردنەوەی رێكەوتننامەی ستراتیژی نێوانمان كرد.
وتیشی: عیراق كەوتوەتە سەرپێی خۆیی و گەلانی عیراق تەبان، بۆیە نابێت عیراق ببێتە گۆڕەپانی یەكلایی كردنەوەی ململانێ و ناكۆكییەكانی نێوان وڵاتان.
رونیكردوە، لەسەر دانەكەم بۆ واشنتۆن لەگەڵ گەوەرە بەرپرسان و كۆمپانیاكان، پەرەپێدان بە كەرتی وزە و چۆنیەتی پاراستنی ژینگەی عیراق لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبونەوەكەمان بوو.