سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد ئەمین ئاغای بارێ بەسەردەکەنەوە

09:56 - 2024-04-20
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی گەلی کورد و یەکێتی، هەڤاڵ سەردار محەمەد ئەمین ئاغای بارێ بەسەردەکەنەوە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتاریەت لە نزیکەوە لە هەواڵی هەڤاڵ سەردار یان پرسی و هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی هەمیشەیان بۆ خواست.
مەکتەبی سکرتاریەت  بەپێزانینەوە لە رۆڵی بنەماڵەی پێشمەرگە و فەرماندەی دێرین سەردار محەمەد ئەمین ئاغا یان روانی وەک خانەوادەیەکی خەباتگێڕ و دڵسۆزی رێبازی کوردایەتی بەخۆی و باوکی لە هەردوو شۆڕشی نوێ و ئەیلولدا درێژەیان بە خەباتی چەکداری داوە.
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دووپاتیانکردەوە، هەڤاڵ سەردار و هەموو ئەو  تێکۆشەرانەی شۆڕشی نوێ کە بەشێک بوون لە سەرخستنی خەباتی چەکداری گەلی کورد شایەنی خزمەتی زیاترن و مافی ئەوەیان بەسەر هەمواندا پشت بەستوو بەو خەباتەی کردوویانە ئاوڕی زیاتریان لێبدرێتەوە؛ وەک مەکتەبی سکرتاریەتیش پەرۆشی راپەڕاندنی ئەو ئەرکەین و لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، خەباتگێڕانی کوردایەتی بەسەردەکرێنەوە و ئاوڕی زیاتریان لێدەدەینەوە و لە خزمەتیاندا دەبین.
لە بەرامبەردا هەڤاڵ سەردار محەمەد ئەمین دەستخۆشی لە مەکتەبی سکرتاریەت کرد و ئەم هەنگاوەیانی بەرزنرخاند و تەئکیدیشیکردەوە کە وەک هەمیشە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال لە خزمەتی گەل و یەکێتدا دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان